مه‌سرور بارزانی داوای هاوكاری له‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌كات




میترۆ، وێستگه‌ نیوز 
مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە رۆژنامەوانانی کوردستان دەکات کە هاوکار و یارمەتیدەری کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن بۆ چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی نیسانی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی ئازادی رۆژنامەوانیی دەکات و پێویستە دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بە پێدانی زانیاریی دروست، یارمەتیدەری کاری رۆژنامەوانیی بن، بۆ ئەوەی راگەیاندنکارانی کوردستان، پیشەییانە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن.

رێکخەری سەنتەری میترۆ وێڕای خستنەڕووی کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکە، "سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و خوازیار بوو، بە هاوکاری هەموو لایەك، ئازادی کاری رۆژنامەوانیی و ئازادی زانیاری بەرفراوان بکرێت، کە مەرجێکی گرنگی پێشکخستنی دیموکراسییە لە کوردستاندا".


PM:07:07:13/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌