میترۆ، وێستگه نیوز
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، هانی رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌نووسی ده‌ده‌ن كه به‌رده‌وام چاودێری حكومه‌ته‌كه‌یان بكه‌ن.
ئه‌م وتانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات كه ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له هه‌ولێر ئه‌نجامیدا.
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند: راپۆرتی رێكخراوه پڕۆفیشناڵه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به هه‌ند وه‌ربگیرێن، هه‌روه‌ك رۆڵی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له چاودێری كردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت كاراتر بن، تا حكومه‌ت كه‌موكوڕییه‌كان ببینێت.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌وان هانی رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌نووسی ده‌ده‌ن كه به‌رده‌وام چاودێری حكومه‌ته‌كه‌یان بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ، قوباد تاڵه‌بانی وتی: "له پاڵ چاودێری كردن ده‌بێت كاربكه‌ین بۆ سه‌روه‌ری یاسا، كاربكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری مافی زانیاری، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كه‌ین رۆژنامه‌نووسان ناتوانن ئازادانه كاری خۆیان بكه‌ن".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: سه‌نته‌ری میترۆ رۆڵی گرنگی بینیوه له چاودێری كردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ و ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پاڵپشتی له‌كاره‌كانیان و ئازادی رۆژنامه‌نووسی ده‌كه‌ن.
"خۆشتان ده‌زانن من كاری زۆرم كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك دابنرێت بۆ پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان و به‌رده‌وامپاڵپشتی رۆژنامه‌نووسان بووم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بووم كاره‌كانیان به ئازادانه بكه‌ن"، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم وای وت.
له به‌رانبه‌ردا ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان باسی له ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی كرد و داوای كرد كه دیارده‌ی ده‌ربازبوون له سزا‌و تاوانه‌كان به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان بوه‌ستێت، ئازادی ره‌خنه‌گرتن و میدیا‌و خۆپیشاندان پارێزراوبێت، هه‌روه‌ك قوباد تاڵه‌بانیش پاڵپشتی قسه‌كانی رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆی كرد.