خەڵاتی بڕوانامەی لێهاتوویی لەلایەن کۆنسوڵی کۆریای باشوورەوە درایە رووداو




میترۆ، ڕووداو 
چۆی کوان ژین، کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان دوێنێ‌ 14ی‌ نیسانی‌ 2021، بە مەبەستی گەیاندنی خەڵات و بڕوانامەی لێهاتوویی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی سەردانی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد، کە بەناوی (خەڵاتی رێزلێنانی لێهاتوویی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو) هاتووە و واژۆی چۆنگ یۆوا یەنگ، وەزیری دەرەوەی کۆریای لەسەرە.
 
کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور، لە رووداو بەو بۆنەیەوە گوتارێکی پێشکێشکرد، کە ستایشی کارە میدیاییەکانی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد و گوتی "رووداو لە هەموو جیهان بەنێوبانگە". هەروەها گوتیشی "رووداو رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری گێڕا لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان کۆریا و کوردستان".



PM:02:52:15/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌