بەرێز: سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێزان: هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان




بەرێز:  سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان 
بەرێزان: هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
سەنتەری میترۆ داواتان لێدەكات پاڵپشت بە بەرپرسیارێتی حزبی و نیشتمانیتان، كاربكەن بۆ كۆتایهێنان بەو هێرش و ناوزراندنەی میدیای سێبەری هەردوو حزبتان بە پارەی سیاسی برەوی پێدەدەن و یادەوەری گشتی گەراندۆتەوە بۆ سەردەمی شەڕی ناوخۆ.

بەرێزان :
سەنتەری میترۆ دەیان پەیوەندی و داواكاری لە لایەن هاوڵاتیان، كەسایەتی نیشتنمانپەروەری ئەكادیمی، مافناس، چالاكوان، قوتابیان، وەزشەوان، كاسبكار، داكۆیكاری مافی ژنان، ژنی ماڵ، جوتیاران،  پێگەیشتووە داوامان لێدەكەن بجوڵێین، فشار بكەین بە ئاراستەی كۆتایهێنان بە دیاردەی ناوزڕاندن و چەواشەكاری كە هاوڵاتییانی تینوو بۆ گۆرانكاری بێزاركردووە، لە بری مژدەی ئاشتەوایی، میدیای بەكرێگیراو بە پارەی سیاسییەكان، دەروونی ماندوویانی هێندەی تر ماندوو كردوە. 

خەڵكی پەرۆش بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی، لایەنگرانی ململانێی سیاسی مەدەنی و شارستانین، نەك پەنابردن بۆ هەڵمەتی میدیای ئاستنزم و هەوڵی یەكترخستن و لەكەداركردنی كەسێتی و كەرامەتی مرۆیی، كە بە درۆی ئەو دەزگایانە و بەدروای سیاسی بە شێوەیەكی كارا برەوی پێدەدرێت. 

داواتان لێدەكەین بگەرێنەوە بۆ پرنسیپەكانی ململانێی سیاسی مەدەنی و شارستانی، دڵنیابن لەوەی ئەو شێوازە لە بەكارهێنانی میدیا، زیان دەگەیەنێت بە كوردستان، حزبەكانتان، كاری میدیای پیشەیی.

بەرێزان:
سەنتەری میترۆ بەدرككردنی بەو مەتەرسییە گەورانەی كە لە ئەنجامی شەری نارەوای میدیای هاتۆتە ئاراوە، لە پەرۆشی بۆ ئاشتی كوردستان، بەجدی سەرنجتان بۆ ئەوە رادەكێشین، رەنگە ئەم شەرە بۆ ماوەیەكی كاتی لە بەرژەوەندی حزبەكانتان بشكێتەوە، بەڵام بە شێوەیكی بەردەوام لە بەرژەوەندی نەیاری كوردستان و ئەزمونەكەی شكاوەتەوە، زەمینەیش خۆش دەكات، لە قۆناغێكی تردا هەمان ئامرازی میدیایی هێزی بزوێنەری، بچنە خزمەتی نەیارو تینوو بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی.  

داواتان لێدەكەین بە قوڵی وجوان بیری لێبكەنەوە، ئێستا لەدەستی خۆتاندایە، پەرۆشی بنوێنن بەر لەوەی بە تەواوەتی بترازێ، لەدەستی خۆتان دەربچێت.


PM:02:40:20/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 3304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌