كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (24ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كانی له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌كان به جینۆساید ناساند.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا هاتووه، بایدن دانی به‌وه نا، ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌كان تووشی هاتن و چه‌ندین بیرمه‌ند و سه‌ركرده‌ی ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌ستگیركران له (24ی نیسانی 1915)، به كۆمه‌ڵكوژی هه‌ژمار ده‌كرێت.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، گه‌لی ئه‌مه‌ریكی رێز له ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌گرێت، كه له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ به‌ر له (106) ساڵ كۆمه‌ڵكوژكران.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی "بایدن" تا راده‌یه‌ك رێزلێنانه، به واتای گۆڕانكاری له‌و سیاسه‌ته‌ی چه‌ندین ساڵه كۆشكی سپی ره‌چاوی كردووه بۆ به جینۆساید ناساندنی ئه‌مه‌نییه‌كان.
-kurdistan24