بۆ كەسوكارو هاورێی هونەرمەند دڵشاد ئەحمەد




هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند دڵشاد ئەحمەد سەرۆكی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی یۆتۆبۆری، پێشمەرگەی دێرین و رێكخستەنكانی حزبی شیوعی عێراق، بەرێوەبەری پێشووی TV ئازادی ،خەمباری كردم.

هاورێم دڵشاد لە هەموو وێستگەكانی كاركردنیدا خاوەنی بیرورای تایبەتی خۆی بووە، كەی پێوێستی كردبێت یاخی بووە لە بریاری رەسمی، لەبواری كاری هونەریشدا جیاواز بوو، ئەو سەرۆكی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی یۆتۆبۆری بوو، كە یەكێكە لە كۆمەڵە چالاكەكانی وڵاتی سوید و ساڵانە دیداری گەورەی شانۆیی و ڤێستڤاڵی فیلم و چالاكی جۆراجۆری فەرهەنگی رێكدەخەن. ئەو هەر بە روحی پێشمەرگایەتی بێ ماندوو بوون كاری بۆ ناساندنی هونەری كوردی دەكرد .

سوپاسس دەكەین كە بەردەەوام پشتیوانی كارەكانی سەنتەری میترۆی بووە و پاڵشتێكی مەعنەوی بووە بۆ چالاكییەكانمان .
هاوبەشی خەمی كەسوكارو هاورێ و هونەرمەندانی كوردستان دەكەم.

ره‌حمان غه‌ریب رێکخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ


PM:12:18:26/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌