رێواز فایەق: پۆلیسم نییە بچن حكومەت بهێننە پەرلەمان ئەگەر خۆیان نەیەن




سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەوەڵامی ئەندامێكی پەرلەماندا لەبارەی بەردەوامی لێبرینی موچەی فەرمانبەرانەوە، وتی:" خۆ من پۆلیسم نییە بچن حكومەت بهێننە پەرلەمان ئەگەر خۆیان ئامادە نەبن، سوودی نییە بیخەینە بەرنامەی كارەوە ئەگەر نەیەن".
ئەمڕۆ سێشەممە 27ی نیسانی 2021، پەرلەمانی كوردستان كۆبوویەوەو تێیدا وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بانگێشت كراوە.

بەشێك لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن داوایان لە سەرۆكی پەرلەمان كرد كە پرسی لێبرینی موچە كارنامەی بۆ دابنرێت و حكومەت بانگبكرێتە پەرلەمان، لەكاتێكدا لە 12ی نیسانەوە 42 پەرلەمانتار بەپێی پەیرەو داوایان كردووە حكومەت بێتە پەرلەمان.

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەوەڵامدا وتی:" داواكارییەكەتانم پشت گوێ نەخستووەو نوسراو ئاۆراستەی حكومەت كراوە، خۆ پۆلیسم نییە بچن حكومەت بهێنن ئەگەر خۆیان نەیەن سوودی چییە بیخەینە بەرنامەی كارەوە".

-hawlati


PM:02:06:27/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌