كۆبونەوە لەگەڵ بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی
ئەمڕۆ لەگەڵ ئارام سەعید بەرێوەبەری رێكخراوی بەدیل بۆ دیبەیت لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی (هیوا ئەحمەد)، كۆبوینەوە .
ئارام سەعید بەڕێوەبەڕی ڕێكخراوی بەدیل بۆ دیبەیت باسی لەو پرۆژەیە كرد كە رێكخراوەكەیان كە بەهاوكاری میترۆ جێبەجێ دەكات ،دەعوەتی كرد بۆ ئەو چالاكییە.
ئێمە باسمان لە گرنگی جێبەجێكردنی یاساكانی ڕۆژنامەگەری و زانیاری كرد كە بەهۆی فەرامۆشكردنیان وەك لە راپۆرتی ساڵی پاردا هاتووە پێشێلكارییەكان زیادی كردووە.
بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەكرد ئەوان لە پلانیاندایە پەیوەندی نێوان میدیاكان و ئاسایشی سلێمانی باشتر بكەن تا زانیاری ڕاست زوتر بگات بە میدیاكان وتی" پێمخۆشە لەو دیبەیتە ئامادە بم تا پلانەكانمان بۆ باشتركردنی پەیوەندی میدیا و بەرێوەبەرێتییەكەمان باشتر بكەین " وتیشی " بەشی میدیامان بە شێوەیەك رێكدەخەینەوە تا زانیاری راست زوتر بگات بە میدیاكان هەموو پێكەوە روبەرووی هەواڵی چەواشە ببینەوەو لە نزیكترین كاتیشدا وتەبێژمان دەستبەكار دەبێت"
30.03.2021