ڕاهێنانی پاڵپشتی دەروونیی کۆمەڵاتی بۆ خانمانی رۆژنامەنوس و چالاکوانانی مەدەنی.
رێکخراوی ئینتەرنیوز
پڕۆژەی دەنگەکانمان Our Voices
سلێمانی
ڕێکخراوی ئینتەرنیوز لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆژەی دەنگەکانمان Our Voices ، ڕاهێنانی پاڵپشتی دەروونیی کۆمەڵاتی بۆ ١٣ ڕۆژنامەوان و چالاکوانی مەدەنی لە شاری سلێمانی دەسپێکرد.
خولەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ٥ بۆ ٨ی نیسانی ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت. ئامانجی ڕاهێنانەکە بریتیە لە بەرزکردنەوەی هۆشیاریی خانمانی ڕۆژنامەوانان بۆ کێشە دەروونییە کۆمەڵایەتییەکان و خودپارێزیی لە بەرانبەر گرفتە دەروونییەکان.
بەشداربووان ڕادەهێنرێن لەسەر چۆنیەتی گرنگی بەخۆدان و زاڵ بوون بەسەر کێشە دەروونییەکان.
07.04.2021