ئێوارەی ئەمرۆ، سەردانی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستانمانكرد.




ئێوارەی ئەمرۆ، سەردانی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستانمانكرد.
ئامانجی سەردانەكە بۆ ئاشنابونی رۆژنامەنوسانی پێكهاتەكان بوو بە سەندیكای رۆژنامەنوسان و گەیاندنی كۆمەڵێك پێشنیار و راسپاردە و داواكاری.

بە سوپاسەوە كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكا، بە خۆشحاڵییەوە هەموو پشتیوانییەكی خۆی و لقی سەندیكاكەی بۆ رۆژنامەنوسانی پێكهاتەكان دەربڕی.

لەماوەی رابردوودا (2019-2021) سەنتەری میترۆ و رێكخراوی سی دی ئۆ بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پرۆگرامی راهێنانی رۆژنامەنوسانی پێكهاتەكانی ئەنجامدا، كە زیاتر لە 100 رۆژنامەنوس لە پێكهاتە جیاوازەكان لە (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، موسڵ، كەركوك) بەشداربوون.

13.04.2021



AM:11:59:28/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌