پۆلیسی سلێمانی ژمارەیەك كارمەندی خۆی دەستگیر دەكات





میترۆ
پۆلیسی سلێمانی ژمارەیەك كارمەندی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی دەستگیركرد، بەهۆی خراپ مامەڵەکردن و بەکارهێنانی هێز لەگەڵ چەند تۆمەتبارێک لەکاتی دەستگیرکردنیاندا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، "لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباردا لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی، چەند کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن بەشێوەیەکی نەشیاو و دوور لە ڕێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ ھێزی خۆیان بەرامبەر تۆمەتباران بەکارھێناوە”.

باسیلەوەشكردووە، "بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئەو كارمەندانەی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیركراون”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشیخستوەتەڕوو، "کارمەندەكان لە ئێستادا ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەیان لەسەر پێکهێنراوە و لە ئێستاشدا ڕاگیراون، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت”.


AM:09:51:25/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌