چوار وەزیر دەچنە پەرلەمانی كوردستان لە بارەی دۆسیەی تاوانی كوشتن و خۆكوشتن





میترۆ
رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لەماوەی ئەمساڵدا وایانکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بێتە سەرهێڵ. پەرلەمانی کوردستانیش لەوبارەوە گفتوگۆ لەگەڵ چوار وەزیری پەیوەندار دەکات.
 
تەوەری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان تەرخانکراوە بە خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی دیاردەی "تاوانەكانی كوشتن بەگشتی و كوشتنی ئافرەت و خۆكوشتن، تووندوتیژییەکانی جەستەیی، دەروونی و ئابووری لە جۆر و شێوازە باوەکانن لە کۆمەڵگەی کوردییدا.

 بەپێی دۆسیەكانی  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان و خێزان تۆمارکراوە، لە چوار مانگی سەرەتای ساڵی 2021دا، چوار ژن کوژراون، 26 ژن خۆیان کوشتووە، 30 ژن خۆیان سووتاندووە، 3867 سکاڵا تۆمارکراون و 37 دەستدرێژیی سێکسیش تۆمارکراون.
 
رێژەی زۆری خۆکوشتن و کوشتنەکان لە پارێزگای دهۆک، رێژەی زۆری دەستدرێژییە سێکسییەکان لە پارێزگای سلێمانی و رێژەی زۆری خۆسووتاندنەکان و سکاڵاکانیش لە هەولێر تۆمارکراون.

بە پێی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی 2010 تا 2020، 490 ژن کوژراون، 612 ژن خۆیان کوشتووە، 73 هەزار و 15 ژن سکاڵایان تۆمارکردووە.



AM:10:25:25/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌