شوان عادل و کارزان تاریق بەکەفالەت ئازادکران




لەسەر سێ سکاڵای جیاواز هەریەک لەشوان عادل وەک بەڕێوبەری کەناڵی ئێن ئاڕتی و کارزان پەیامنێری ئێن ئاڕتی دوای ئامادەبونیان لەبەردەم دادوەر بەکەفالەت ئازادکران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، شوان عادل وەک بەڕێوبەری کەناڵی ئێن ئاڕتی لەسەر دوو سکاڵای بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و داواکاری گشتی ئامادەی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ بوو.

دوای وەرگرتنی وتەکانی بەکەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازادکرا.

هەر ئەمڕۆ کارزان تاریقی پەیامنێری ئێن ئاڕتی لەسەر سکاڵای مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی لەبەردەم  بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ وتەکانی لێوەرگیراو دواتر بەکەفالەت ئازاد کرا.

ئێن ئاڕتی کەناڵێکی هەواڵیی سیاسییە و لەساڵی ٢٠١٠دالەهەرێمی کوردستان، بەمەبستی گواستنەوەی هەواڵ و رووداو و گۆڕانکارییەکان دامەزراوە، بەهۆی روماڵ و ئامادەییی هەمیشەیی لە نێو خەڵکدا، چەندا جارێک کارمەند و بەرێوەبەرەکانی رووبەرووی دادگا کراونەتەوە و، لەسەرەتای پەخشیشدا، لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١، کەناڵەکە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە سوتنێرا.

-nrttv



AM:10:22:27/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 2952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌