سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی بۆ باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا:




🔻 دۆسیەی حوكمدراوانی بادینان لە قۆناغی راستكردنەوەی بڕیاری دادگای تەمیزدایە
(درەو):

(مارتین هووس) باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق‌و (ڤینسنت گیوم پۆپۆ) بەرپرسی نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان، سەردانی بەنگین قاسم سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستانیان كرد. 

ئەم سەردانە بۆ بەدواداچون بوو بۆ كەیسی پێنج حوكمدراوەكەی بادینان، بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی دادوەریی، لەم دیدارەدا:

🔹 باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا وتویەتی:" ئێمە بە گرنگییەوە دەڕوانینە هەوڵەكانی هەرێم بۆ چەسپاندنی یاساو پاراستنی مافەكانی مرۆڤ".

🔹 بەنگین قاسم سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی وتویەتی:" دۆسیەی حوكمدراوەكانی بادینان، بەپێی رێكارو میكانیزمە یاساییەكانی خۆی، قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ كراوە تا گەیشتۆتە دادگای پێداچونەوە".

🔹 بەنگین قاسم وتویەتی:" دۆسیەی حوكمدراوانی بادینان ئێستا لە قۆناغی (راستكردنەوەی بڕیاری دادگای تەمییز)دایە".

🔹 بەنگین قاسم وتویەتی:" ئێمە وەك ئەنجومەنی دادوەری‌و دادگای پێداچوونەوە، بە شێوەیەكی بێلایەنانە كار دەكەین، خوازیارین ئەم بابەتانە بە ئاڕاستەی سیاسی یان بابەتی راگەیاندن نەبردرێن".





PM:03:59:27/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌