کۆنفڕاسی بەرەپێدانی کاروبازرگانی لەلایەن ئاژانسی ئەمەریکی و تۆپ ماونتن بۆ تۆڕبەندی کارسازان و بەدەستهێنانی لێهاتوویی لە هەولێر




لە ڕێکەوتی 27 ی مایسی 2021، ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی قسەی لەگەڵ زیاتر لە 250 بەشداربووی پێشەنگکار و کارخوازدا کرد لە میانی دووەم کۆنفرانسی سالانەی پەرەپێدانی کاروبازرگانی ڕێکخراوی تۆپ ماونتن لە هۆتێل ڕۆتانا لە هەولێر. کۆنفرانسی پەرەپێدانی کاروبازرگانی کە لەلایەن ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیەوە پشتیوانی دەکرێت دەرفەتێک بوو بۆ بەشداربووان، هەم بەڕێگای ڕوو بەڕوو و هەمیش بە ڕێگای ئۆنلاین، بۆ تۆڕبەندی دروستکردن و پەرەپێدانی کارەکانیان و هەروەها پەرەپێدانی بەهرەکانی بەدوای کاردا گەڕان. 

کۆنفڕانسەکە چەند پانێڵێکی لە گەڵ ڕابەرانی بواری کاروبازرگانی لەخۆ گرت بۆ گفتۆگۆکردنی داهاتووی گەشەکردنی ئابووری لە باکوری عێراق و ئاڵوگۆڕکردنی ڕێگەکانی پێسکەشکردن بۆ کار یان دەستپێکردنی کۆمپانیای تایبەت بەخۆیان. ژاڵە سابیر، هاودامەزرێنەرو بەڕێوەبەری تۆپ موانتن، کە هاوکاری ئاژانسی ئەمەریکیە، گوتی، "دەرفەتی وەک ئەم کۆنفرانسی پەرەپێدانی کاروبازرگانیە گرنگە، کە یارمەتی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان کاراکتەرەکانی کەرتی تایبەت و هانی داهێنان دەدات." 

لە وتاری دەست پێکردندا، ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا دووپاتی پشتیوانی ئەمەریکای کردەوە بۆ دەستپێسخەری هاوشێوەی کۆنفرانسەکە کە بەشداردەبێت لە لە گەشەپێدانی کەرتی تایبەت. کونسوڵی گشتی گوتی،" شانازی بەوەوە دەکەین کە پشتیوانی کاروبازرگانی ئازاد دەکەین لێرە لە هەولێر هەروەها لە سەرانسەری باکوری عێراق، هەروەها ئێمە تەنها پابەندنین بە پستیوانی کردنی کارخوازانی خۆجێیی بەڵکو ئێوەش وەک کارسازان کە دروستکەری کارن. متمانەمان هەیە کە وەبەرهێنان لە داهاتووتاندا باشە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و هەروەها ئەمەریکاش." 
 
کۆنفڕانسی پەرەپێادنی کاروبازرگانی وەک بەشێک لە پرۆگرامی گەشەپێدانی کاروبازرگانی و دۆزینەوەی هەلی کار ڕێکخرا کە لە لایەن ئاژانسی ئەمەریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتییەوە پارەدارکراوە و پشتیوانی کاری تازەو گەنج و بچوک و مامناوەند دەکات لە چەند ناوچەیەکی باکوری عێراق کە دوای وێرانکاری و نەهامەتیەکانی داعش دەست بە بوژانەوە دەکەن. بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە پرۆگرامی گەشەپێدانی کاروبازرگانی و دۆزینەوەی هەلی کار پرۆگرامی ڕاهێنانی کار بۆ پێشەنگکارانی تازەو چاولەداهاتوو پێشکەش دەکات و دەرفەتی تۆڕبەندیکردنی پرۆفێسناڵ ڕێک دەخات و هەروەها گۆشەیەکی کاروبازرگانی لەهەولێر کردەوە. هەروەها


PM:06:59:27/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌