هاوپەیمانێتییەك لەسەر ئاستی عێراق كاری بۆ دەكرێت لە كوردستان ئاوێنەو میترۆ ئەندامی دامەزرێنەرن




هاوپەیمانێتییەك لەسەر ئاستی عێراق كاری بۆ دەكرێت
 لە كوردستان ئاوێنەو میترۆ ئەندامی دامەزرێنەرن
ئەمرۆ پێشوازیمان كرد لە (مستەفا ناصر) سەرۆكی كۆمەڵەی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەنوسی، (كوردە شێخانی) میدیاكاری وێبسایتی ئاوێنە، (ئەحمەد ئەلشیخ ماجد)، سەرنوسەری وێبسایتی ئەلترا عێراق، باسمان لەو هەوڵانە كرد كە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەیكی فراوان دەدەرێت بە ئامانجی پاراستن و بەرگری ئازادی رۆژنامەگەری لە عێراقدا.

وەك سەنتەری میترۆ پێشوازیمان لەو هەوڵانە كرد، بۆ ئەم مەبەستە وەك ئەندام ئامادەی كۆبونەوەی دامەزراندن دەبین و كار بۆ فراوانكردنی دەكەین. 

لە هەرێمی كوردستان ئاوێنە و میترۆ ئەندامی دامەزرێنەری دەبن.

08.05.2021


AM:11:53:29/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌