ڕاهێنانى ڕۆژنامەنووسان لە بواری نوسینی ڕاپۆرتی ئابووری و سیاسی




 رێككەوت: ٣٠ی ئایار بۆ ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە چوارچێوەی زنجیرەیەک راهێناندا بۆ پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەنووسانی ژن لە بواری نوسینی ڕاپۆرتی ئابووری و سیاسی.

رێکخراوی ئینتەرنیوز (پڕۆژەی دەنگەکانمان) بە مه به ستی ڕاهێنان لەسەر نوسینی ڕاپۆرتی ئابووری و سیاسی، بۆ رۆژنامەنوسانی ژن و پەرەپێدانی تواناییەکانیان لەم بوارەدا ئەم راهێنانە ئەنجام دەدات.

ئەم راهێنانە بۆ ٢٠ ڕۆژنامەنوسی ژن ساز دەکرێت ، رۆژنامه نوسانی کەناڵە میدیاییەکان و سەربەخۆکان دەتوانن تیایدا بەشدار بن. ڕاهێنانی پراکتیکیە لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ئابووری و سیاسیدا و بەشداربووەکان فێری ئامادەکردنی راپۆرت ده بن سه باره ت بە پرسە گرنگەکانی ئەو دوو بوارە.

هەروەها خستنه رووی رۆژنامه وانیی بۆ کێشە ئابووری و سیاسییەکانی کۆمەڵگە، ئه مه ش بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانایی رۆژنامەنوسانی ژن لەم بوارانەدا.

بو به شداريكردن تمكايه سي فيكانتان بنيرن بو ئه م ئيميله ى خواره وه 

11.05.2021



AM:11:56:29/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌