دەستورێك گرەنتی دیموكراسی بكات




ئەمرۆ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی ، تیمی سەنتەری میترۆ لەگەڵ (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد)، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونەوە، ئامانجی دانیشتنەكە قسەكردن بوو لەسەر بارودۆخی گشتی و بە تایبەتیش پرسی پرۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان. 

پێشتر لە ساڵی 2009 میترو  CDO هەڵوێستی خۆمان لە شێوەی كەمپینێك سەبارەت بە پڕۆژەی دەستوری هەرێمی كوردستان راگەیاندبوو بە ناونیشانی ( دەستورێك گرەنتی دیموكراسی بكات) بەئامانجی هێنانەدی دەستورێك كە گرەنتی بێت  بۆ:
- فراوانكردنی مەودای ئازادیەكان و گەیشتن بە زانیاریەكان كەیاسایەك  ڕێكیخستوە, بەڵام چەندین یاسا ڕێگرە لێیان. 

- چەسپاندنی ئازادی ڕۆژنامەگەری كە لە بەڵگەنامە نێودەوڵتییەكاندا ئاماژەی پێكراوە بە مانای ئازادی گەیشتن بە بەدەستهێنانی سەرچاوەی زانیاری‌و بڵاوكردنەوەی بەبێ دەستێوردان، كە یاسای ڕۆژنامەگەری نەی پێكاوە .

- چەسپاندنی سیستمی دیموكراسی كە پڕۆژەی دەستوری هەرێم گرەنتی تەواوی نەكردووە.
- جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان (یاسادانان , دادوەری , جێ بەجێكردن) كە پڕۆژەی دەستورەكە تێكەڵی كردوون.
- چەسپاندنی مافەكانی مرۆڤ و مافەكانی ژنان كە پڕۆژەی دەستوری هەرێم پێداگری تەواوی لەسەر نەكردووە.

سەرلەنوێ بە دەستكارییەوە كاری بۆ دەكەین وەك جوڵاندنی ڕای گشتی , بەگەڕخستنی توانای ڕێكخراوە مەدەنیە ناوخۆییەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن , بەدەست هێنانی پشتیوانی ئەندامانی پەرلەمان و ئاژانسەكانی UN و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و بڕیار بەدەستانی هەرێم.
ئەو پشتیوانی لە هەموو ئەو پرەنسیپانە كرد كە لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەكان دەربارەی ماف و ئازادییەكان جەختی لێدەكەنەوە بەڵام رای وا بوو كە لە كاتێكدا دەست بۆ پرسی دەستوور دەبەین كە پەیوەندی نێوان حزبەكان، پەیوەندی هەرێم و بەغدا، هەرێم و ناوچەكە، هەرێمی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یان خراپە یان بەو ئاستە باش نییە كە گرەنتی بن بۆ زەمینەی لەبار هەم بۆ گفتوگۆی  برگەكانی دەستور یان ناردنی بۆ پەرلەمان وتی" لە بنچینەوە پرۆسەكە دەبێت هاوڵاتیانی كوردستان بەهەر ئامارازێك كۆدەنگی لەسەر بكەن ئینجا بچێتە پەرلەمان"

23.05.2021


PM:12:10:29/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌