سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، نارەزایی و نیگەرانی قوڵی پەرلەمانیان لە بارەی زیانپێگه‌یاندن به‌ژیان و ئاقاری گوندنشینه‌كانی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی ده‌ركار و باتیڤا و كانی ماسی گەیاندووەتە کونسوڵخانەی تورکیا كه‌به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئەو وڵاتە و په‌كه‌كه هاتووەته ئاراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، پێشوازی لە کونسولی گشتی تورکیا کردووە و نارەزایی و نیگەرانی قوڵی پەرلەمانی کوردستانی لە بارەی زیانپێگه‌یاندن به‌ژیان و ئاقاری گوندنشینه‌كانی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی ده‌ركار و باتیڤا و كانی ماسی كه‌به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئەو وڵاتە و په‌كه‌كه هاتووەته ئاراوە، پێ راگەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەیەکیاندا گفتوگۆیان لەبارەی ره‌وشی سیاسی كوردستان و كاره‌كانی په‌رله‌مان و ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ستوورو گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی ٢٠٢١ و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم کردووە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، "جه‌ختمان له‌وه كردەوه كه‌هه‌رێمی كوردستان بژارده‌ی شه‌ڕ و په‌لامار له‌هه‌رلایه‌كه‌وه بێت ره‌تده‌كاته‌وه و داواکراوە سه‌روماڵی هاووڵاتییانمان له‌ناوچه سنوورییه‌كان و سروشتی ناوچه‌كه پارێزراوبن".
تیایدا هاتووە، داوایان کردووە قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتووان بكرێته‌وه و كۆتایی به‌زیانگه‌یاندن به‌ژیان و ئاقاری گوندنشبنانی ناوچه‌كه بهێنریت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو سوپای تورکیا بە بیانوی هەبوونی بنکە و بارەگای پارتی کارێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی مەتینا و ئەفشین – باسیان لە هەرێمی کوردستان دەستی کرد بە ئۆپراسیۆنی چنگی بروسکە و چنگی هەورە تریشقە بە ئامانجی هێرشکردن و لێدان لەو پێگە و بنکانە، بەردەوام بە هۆی هەمان بیانووەوە لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردومانی ناوچەی بادینان دەکات. لە نوێترین روداویشدا ژمارەیەکی زۆر درەختی دارستانەکانی ناوچە سنورییەکانی نێوان هەرێم و تورکیایان بڕییەوە و نیگەرانییەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.
-nrttv