وێستگه نیوز ـ
سه‌نته‌ر میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان داوا له لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی پارێزگای دهۆك ده‌كات، هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكات بۆ تیمه‌كانی راگه‌یاندنی و ناخۆو بیانی به ئامانجی گواستنه‌وه لێكه‌وته‌كانی له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و زانینی زیانه‌كان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌ی ناوچه‌كه.
نه‌به‌ز ره‌شاد، نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: وه‌ك سه‌نته‌ری میترۆ به‌شداربوون له راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستیان ده‌رباره‌ی پێشێلكارییه‌كانی له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراوانی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: "به‌ربه‌ست ده‌خرێته به‌رده‌م گه‌یشتن به زانیاری له‌سه‌ر زیانه‌كان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌ی وڵاته‌كه‌مان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ده‌بێت ئاسانكاری ته‌واو بكرێت بۆ میدیای ناوخۆ و ده‌ره‌وه تا بتوانن ئه‌و باروه‌ۆخه دیكۆمێنت بكه‌ن، بۆیه هه‌موو ئاسته‌نگێك له‌به‌رده‌م میدیاكاران بۆ گه‌یشتن به ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌واڵی بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تیایدا ئه‌نجام ده‌دات كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و عیراق و چه‌ند رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌م باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له ئاستی ره‌سمی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بارامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی توركیا له به‌زاندنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق، یان بێده‌نگن یان هه‌ڵوێسته‌كه‌یان شه‌رمنانه‌ن.
دوێنێ له شاری هه‌ولێر چه‌ند رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له ناویاندا سه‌نته‌ری میترۆ، جموجوڵیان ده‌ستپێكرده‌وه به ئامانجی گه‌یاندنی ناره‌زایه‌تی به كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێرو چه‌ند ناوه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی.