پارە خەرجکردن هەتا چەند زەمانی دەرچوون دەکات لە هەڵبژاردندا؟
ڕاپۆرتى ڕۆژنامه‌نووس یوسف عولیا بۆ پێگه‌ى ئیستكلال:
"له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقدا له ساڵى 2018 كاندید هه‌بوو 8 ملیۆن دۆلارى له پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌دا خه‌رجكردووه. چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى بچووكى ئه‌نجامدا و چه‌ندین هه‌زار دۆلارى به‌خشیووه‌ته‌وه، به‌ڵام له كۆتایدا نه‌یتوانیوه ده‌نگى پێویست بهێنێت و ده‌ربچێت".
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له هه‌موو وڵاتانى دیمو‌كراتى له دونیادا له دوو به‌شى سه‌ره‌كى پێكدێت كه بریتین له: پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان.
هه‌ڵبژاردن له هه‌ر وڵاتێكى دونیادا ئه‌نجامبدرێت له‌وپه‌ڕى دیموكراتیه‌وه بۆ ئه‌و په‌ڕى دواكه‌وتوو تێیدا پاره خه‌رج ده‌كرێت و كاندید و حزبه‌كان پاره ته‌رخانده‌كه‌ن له‌پێناو گه‌یاندنى په‌یامه‌كانیاندا. بۆ نمونه، ڕ‌اپۆرتێكى پێگه‌ى (ئینڤێستۆ) له‌باره‌ى كه‌مپینى سه‌رنه‌كه‌وتووى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و وڵاته له ساڵى 2020 ئاشكرایكردووه، "تره‌مپ له كه‌مپینه‌كه‌یدا ملیارێك و 100 ملیۆن دۆلارى خه‌رجكردووه و تێشیدا سه‌رنه‌كه‌وتووه. هاوكات جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا ملیارێك و 600 ملیۆن دۆلارى خه‌رجكردووه له‌پێناو سه‌ركه‌وتن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا".
به‌شێكى زۆرى ئه‌و پارانه‌ى كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو كاندیده‌وه خه‌رجكراون بۆ پرۆسه‌ى هاریكارى چه‌ند شوێنێكى دیاركراو بووه و به‌شێكشى تێچووى ئاهه‌نگه‌كانى بانگه‌شه بووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى تێچووى تیمى بانگه‌شه و بانگه‌شه‌ى ئه‌لیكترۆنى و كه‌ره‌سته‌كانى تر‌ى به‌رهه‌مهێنان له بانگه‌شه‌كه‌دا.
ئه‌مه‌ى باسمانكرد له دیمو‌كراتى ترین وڵاتى جیهان كه ئه‌مریكایه ڕوویداوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌بردنى كه‌مپینى هه‌ڵبژاردن له به‌شێك له وڵاتاندا ڕووداو و بابه‌تى سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌گه‌ڵ خۆى ده‌هێنێت كه یه‌كێك له‌و وڵاتانه عێراقه، چونكه به‌پێى سه‌رچاوه‌كان پاره‌ى سیاسى له‌م وڵاته‌دا له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شێوه‌ى سه‌یر و سه‌مه‌ره خه‌رجده‌كرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگ! له ئێستاشدا كه بڕیاره مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌م بابه‌ته ڕوو له ده‌ستپێكردنه له عێراق.
محه‌مه‌د خه‌لیل، سه‌رۆكى فراكسیۆنى به‌یارق ئه‌ل-خه‌یر له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "له ئێستاوه جوڵه‌یه‌كى سیاسى گه‌وره له پاره‌داركردنى كاندیده‌كان له‌لایه‌ن حزبه‌كانى عێراقه‌وه ده‌ستیپێكردووه، حزب هه‌یه بڕى 684 ملیۆن دۆلارى داناوه بۆ كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنى كاندیده‌كانى كه به‌رامبه‌ره به یه‌ك ملیار دینارى عێراقى.
حزبه كاریگه‌ره‌كانى عێراق ته‌واوى كاریگه‌رى و پاره‌ى سیاسى خۆیان خستووه‌ته خزمه‌تى كاندیده‌كانیان، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق لێكۆڵینه‌وه بكات له‌ڕێگه‌ى یاسایه‌كه‌وه له‌وه‌ى كه ئه‌م پاره‌یه‌یان چۆن ده‌ستده‌كه‌وێت؟ به‌دواداچوون بكات بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ى چه‌ند حزبێك و كاندیدێك خه‌رجى ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا".
سه‌رۆكى كوتله‌ى به‌یارق ئه‌ل-خه‌یر ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: "هه‌ندێك له كاندیده‌كان پرۆژه‌ى گه‌وره بونیاد ده‌نێن له چوارچێوه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌دا كه تێچووه‌كه‌ى هه‌ندێك كات ده‌گاته یه‌ك ملیار دینار. بۆ نمونه، پرۆژه‌ى راكێشانى ئاو و جاده‌ى قیر له ناوچه دووره ده‌سته‌كاندا ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى هاووڵاتییانى ئه‌و ناوچه‌یه به‌ده‌ستبهێنن تاوه‌كو له كۆتایشدا ده‌ربچن له هه‌ڵبژاردندا".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن حه‌مدانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له هاوپه‌یمانى نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت: "زۆرێك له حزبه‌كان پاره‌یان ئاماده‌یه و بڕى یه‌ك ملیۆن دۆلار ده‌ده‌ن به كاندیده‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێ به‌ڕێوه‌به‌رن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى پێدانى دیارى گرانبه‌هاى وه‌ك: ئۆتۆمبێل و چه‌ك كه ده‌درێته سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان له به‌رامبه‌ر ده‌نگى عه‌شیره‌ته‌كانیان".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى كه نایه‌وێت ناوى ئاشكرا بكرێت ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى كه ده‌ڵێن بڕى یه‌ك ملیۆن دۆلار دانراوه بۆ هه‌ر كاندیدێك بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ى عێراق پاره‌یه‌كى كه‌م و بڕێكى ئاسانه.
له هه‌ڵبژاردنى پێشووى عێراقدا له ساڵى 2018 كاندیدێكى عێراقى كه كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسیه بڕى 8 ملیۆن دۆلارى خه‌رجكرد له كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا، به‌ڵام له كۆتایدا نه‌یتوانى ده‌ربچێت و ده‌نگى پێویست بهێنێت. ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌شى به‌فیڕۆدا. ئه‌م پاره‌یه ئه‌گه‌ر خه‌رجبكرایه بۆ كه‌سانى فه‌قیر و هه‌ژار و بێوه‌ژنه‌كانى شاره‌كه‌ی نیوه‌ى كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر ده‌كرد".
ئه‌و سه‌رچاوه سیاسییه باس له‌وه‌شده‌كات: "ئه‌و پاره سیاسیه‌ى كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقدا خه‌رجده‌كرێت دوو سه‌رچاوه‌ى هه‌یه كه یه‌كه‌میان بریتیه له‌و پاره‌یه‌ى له ده‌وڵه‌ته‌كانى ده‌ره‌وه بۆ حزبه‌كان دێت و پێیان ده‌درێت و دووه‌میشیان بریتیه له‌و پاره‌یه‌ى كه به گه‌نده‌ڵى و به‌كارهێنانى پێگه‌كه‌یان له حكومه‌ت ئه‌و لایه‌نانه به‌ده‌ستیده‌هێنن، كه‌مێكیش له‌م كاندیدانه پاره‌ى خۆیان خه‌رج ده‌كه‌ن كه ژماره‌یان له په‌نجه‌كانى ده‌ست تێناپه‌ڕێت".
كاریگه‌رى ئه‌م شێوازه له كه‌مپینى هه‌ڵبژاردن و به‌خشینه‌وه و به‌فیڕۆدانى پاره هه‌میشه جێگه‌ى سه‌رنج و مشتومڕه. له‌و باره‌یه‌وه كازم ئه‌ل-تایى، ستوننووسى عێراقى ده‌ڵێت: "ئه‌و پاره سیاسیه‌ى كه له پێش و له‌كاتى كه‌مپینى هه‌ڵبژاردندا به‌كارده‌هێنرێت وا ده‌كات حزب و لایه‌نه به‌شداره‌كان كۆنترۆڵى خواستى خه‌ڵكى و گروپه‌كانى كۆمه‌ڵگه بكه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارى ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان به‌بێ وردبوونه‌وه له ویست و به‌رنامه‌ى كارى ئه‌م لایه‌نانه ده‌نگیان پێبده‌ن. ئه‌مه به‌زانینى ئه‌وه‌ى له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌م پاره‌یه به‌وشێوه‌یه به‌كارده‌هێنن پێویسته سزا بدرێن".
ئه‌و ستوننووسه باسى كاریگه‌رییه خراپه‌كانى زیاده‌ڕه‌ویكردن له به‌كارهێنانى پاره‌دا ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: "به‌كارهێنانى ئه‌م بڕه زۆرانه له پاره به‌و دۆخه هه‌ژارییه‌ى كه ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى تێیدایه واده‌كات هاووڵاتییان ده‌نگ به‌و كاندیدانه بده‌ن كه پاره‌یان زۆره، چونكه به‌و پاره‌یه‌ى كه به ڕاسته‌وخۆ یان نا ڕاسته‌وخۆ له‌م كاندیدانه‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ده‌كرێت به‌شێك له پێداویستییه‌كانیان پڕبكه‌نه‌وه كه حكومه‌ت نه‌یتوانیووه بۆیان پڕبكاته‌وه".
كازم ئه‌ل-تایى ئه‌وه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه: "یاریكردن و به‌كارهێنانى ویستى ده‌نگده‌ر له‌ژێر ناونیشانى جیاوازدا ده‌بێته هۆكارى ئه‌وه‌ى له هه‌ر كاتێكدابێت هاووڵاتى ده‌نگى خۆى بفرۆشێت. زۆرینه‌ى كاندیده‌كانیش ده‌یانه‌وێت گیرفانى به‌تاڵى ئه‌م هاووڵاتییانه به‌تایبه‌ت له ناوچه دووره ده‌سته‌كان له قازانجى كه‌سى خۆیان به‌كاربهێنن".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه عه‌قیل ردێنى، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى نه‌سر ده‌ڵێت: "بێ سه‌روبه‌رییه‌كى گه‌وره له خه‌رجكردنى پاره‌ى سیاسی‌دا رووده‌دات له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقدا. من پێموایه پاره‌ى سیاسى كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان. بۆ نمونه له هه‌ڵبژاردنى 2018دا كاندید هه‌بوو كه‌لوپه‌لى كاره‌باى یان فه‌رشى ده‌كڕى بۆ ده‌نگده‌ر یانیش پاره‌ى پێده‌دان بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ردا ده‌نگى بۆ بده‌ن".
عه‌قیل ردێنى ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: "ئه‌گه‌ر پاره‌ى سیاسى هاوشێوه‌ى جارى پێشوو له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌كاربهێنرێته‌وه بێ سه‌روبه‌رییه‌كى گه‌وره دروستده‌كات، چونكه گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌خولقێنێت كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاى ڕووخانى سیستەمى سیاسییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر پاره‌ى سیاسى وه‌ستاوه نه‌وه‌ك خواستى راسته‌قینه‌ى ده‌نگده‌ر.
ئه‌گه‌ر كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژارنه‌كان ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد و هاوسه‌نگ به‌ڕێوه‌به‌رێت پێویسته ئه‌و كاندیدانه دووربخاته‌وه كه پاره‌یه‌كى بێ شومار خه‌رجده‌كه‌ن و به پاره ده‌نگ كۆده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى هاوپه‌یمانى نه‌سر نایشارێته‌وه كه، "حزبه سیاسیه گه‌وره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌كان، داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كاندا گرتووه و كۆمپانیاى گه‌وره‌یان هه‌یه، له‌ڕێگه‌ى ئه‌مانه‌شه‌وه ده‌یانه‌وێت ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه" و پێشى وایه، " له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عێراق به قه‌یرانێكى ئابوورى خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت و بێكارى ڕێژه‌ى به‌رزه بێگومان پاره‌ى سیاسى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌نگدان ده‌بێت".
كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م جۆره له به‌كارهێنانى پاره له‌سه‌ر خودى پرۆسه‌ى سیاسى یه‌كێكى تره له لایه‌نه‌كانى بابه‌ته‌كه و له‌و باره‌یه‌وه نور ئه‌ل-عابد، ده‌ڵێت: "پاره‌ى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى كاندیدى سه‌ربه‌خۆ هه‌زار و 500 دۆلاره. زۆرینه‌ى حزبه گه‌وره‌كان ئه‌م هه‌له ده‌قۆزنه‌وه بۆ كاندید كردنى ناوى كه‌سانێك كه نایانه‌وێت سه‌ربكه‌ون، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌یانه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگده‌رى ڕاسته‌قینه‌ى پێ بخڵه‌تێنن.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه هه‌ندێكجار هه‌ندێك كه‌س له به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره كه‌مه كاندید ده‌كه‌ن وه‌ك كه‌سایه‌تى سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان په‌رشوبڵاو بكه‌ن. بۆ نمونه سه‌ره‌تاى تۆماركردنى ناوى كاندیده‌كان له پارێزگاى نه‌ینه‌وا 180 پیاو و 31 ژن خۆیان كاندید كردبوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ژماره‌یه به‌رزبوویه‌وه بۆ 478 پیاو و 119 ژن كه زۆرینه‌یان ده‌ڵێن: ئێمه كاندیدى سه‌ربه‌خۆین، كه دیسانه‌وه ئه‌مه جێگه‌ى پرسیاره".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئیحسان شه‌مه‌رى، سه‌رۆكى سه‌نته‌رى (بیری سیاسى) له عێراق ده‌ڵێت: "پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى بازنه‌كان له هه‌ڵبژاردندا له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه گه‌وره‌كانه‌وه به‌دواداچوونى بۆ كراوه. ئه‌م بازنانه له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكتێگه‌یشتنى سیاسى به‌هێزى كلاسیكى ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه".
-hangreport