كه‌مپى هۆل: کارەساتێک کە گەورەترین قوربانی منداڵەکانن !
"ژنه‌كان له‌گه‌ڵ كرێكاره پیاوه‌كانى كه‌مپه‌كه ده‌خه‌ون تاوه‌كو پاره‌یان پێبده‌ن یان یارمه‌تیان بده‌ن له هه‌ڵاتندا، به‌شێك له كوڕ و كچه‌كان بوونه‌ته هاوڕه‌گه‌زخواز، زۆرێك له ژنه‌كان به پاره هه‌ڵدێن له كه‌مپه‌كه، به‌شێك له ژنه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى هاوسه‌ریان هه‌بێت منداڵیان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌چك نه‌كه‌یت شه‌وانێكى دره‌نگ خه‌یمه‌كه‌ت ده‌سوتنێن و ڕه‌نگه خۆشت گیان له‌ده‌ستبده‌یت، هه‌ندێكیشیان له‌ڕێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هاوسه‌ر بۆ خۆیان ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگاریان بكه‌ن له كه‌مپه‌كه".
ئه‌مانه به‌شێكى كه‌من له چیرۆكه‌كانى نێو كه‌مپى هۆل له باكوورى سوریا، له ئێستادا زیاتر له 9 هه‌زار خێزانى پاشماوه‌ى چه‌كدارانى داعشى تێدا نیشته‌جێن كه پێكهاتوون له زیاتر له 3 هه‌زار و 177 ژن و زیاتر له 5 هه‌زار و 823 منداڵ. ئه‌م خێزانانه ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 60 وڵاتى جیاواز.
چیرۆكى دروستبوونى ئه‌م كه‌مپه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1999 كه له باشوورى شارۆچكه‌ى ئه‌ل هۆل له حه‌سه‌كه له باكوورى سوریا له‌سه‌ر سنوورى عێراق و ئێران بۆ ئاواره‌كانى شه‌ڕى كه‌نداو دروستكرابوو.
له‌دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام حسێنه‌وه دووباره هاووڵاتییانى عێراق په‌نایان برده‌وه به‌ر ئه‌م كه‌مپه. كه‌مپه‌كه مایه‌وه تاوه‌كو ڕووخانى داعش كه خێزانى پاشماوه‌كانى داعشى تێدا جێكرایه‌وه. له ئێستادا ئه‌م كه‌مپه زیاتر له 60 هه‌زار كه‌سى تێیدا نیشته‌جێن، كه پێكهاتوون له: 20 هه‌زار ژن و 50 هه‌زار منداڵ، 30 هه‌زار ئاواره‌ى عێراقى، 20 هه‌زار هاووڵاتى بێلانه‌ى سورى و نزیكه‌ى 10 هه‌زار خێزانى پاشماوه‌ى داعش. له‌كاتێكدا ڕووبه‌رى كه‌مپه‌كه بۆ ئه‌وه دروستكراوه ته‌نیا 10 هه‌زار كه‌س له‌خۆ بگرێت.
ئه‌م كه‌مپه له‌لایه‌ن 400 پاسه‌وانه‌وه كه سه‌ربه هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتن پارێزگارى لێده‌كرێت و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانیش یارمه‌تى دابینكردنى ئاسایشى كه‌مپه‌كه ده‌ده‌ن له‌ڕووى لۆجستیه‌وه.
ناوبازاڕى گشتى كه‌مپى هۆل | فۆتۆ: Sky News
ئه‌و به‌شه‌ى كه‌مپه‌كه كه ئێستا زۆرترین مه‌ترسى دروستكردووه و بووه‌ته جێگه‌ى مشت‌ومڕ بریتیه له به‌شى خێزانى پاشماوه‌ى چه‌كداره داعشه‌كان، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌و به‌شه‌دا ژیاون چیرۆكى سه‌یر و سه‌مه‌رى لێ ده‌گێڕنه‌وه و به "بۆمبێكى نراوه" بۆ مرۆڤایه‌تى گوزارشتى لێده‌كه‌ن.
دیمه‌نێك له‌ناو كه‌مپى هۆل | فۆتۆ: AP
یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه ئێستا له كه‌مپه‌كه‌دا باوه بریتیه له له‌شفرۆشى و كوشتن، به‌تایبه‌تى له‌دواى 23 ئازارى 2019 كه تێیدا شارى باغۆز له‌ده‌ستى داعش ئازادكرا، چونكه له‌و به‌رواره به‌دواوه ژن و منداڵى به‌شێك له چه‌كداره‌كانى داعش كه به "ئه‌منى" ناسرابوون هێنران بۆ كه‌مپه‌كه. له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى زۆر بوونه‌وه له‌لایه‌ن ژنى ئه‌و چه‌كداره داعشانه‌ى كه به‌ده‌ستى ئه‌منیه‌كان كوژرابوون به تۆمه‌تى "خیانه‌ت له خه‌لافه‌ت".
هاوسه‌رى پێشووى یه‌كێك له‌و چه‌كدارانه كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ڕوسییه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "من به‌خته‌وه‌ربووم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌مده‌زانى كه هاوسه‌ره‌كه‌م چ كاره‌بووه له‌نێو داعشدا هه‌ربۆیه هیچم له‌باره‌یه‌وه نه‌وت و به پارێزراوى له‌و كوشتن و بڕینه ڕزگارم بوو"، هاوكات ژنى یه‌كێكى تر له‌و چه‌كدارانه كه ئه‌مریكییه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "كه گه‌یشتمه كه‌مپه‌كه زانیم هاوسه‌ره‌كه‌م چى كردووه".
ژنێكى تر‌ى ئه‌مریكى كه له‌چكه‌كه‌ى لابردووه له‌باره‌ى چیرۆكى خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "ساڵ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر من گوازرامه‌وه بۆ كه‌مپى (ڕۆژ) چونكه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانم هه‌بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌چكه‌كه‌م لابردبوو. هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كردم كه خه‌یمه‌كه‌م بسووتێنن، له‌به‌ر ئه‌وه پێش ئه‌وه‌ى بگوازرێمه‌وه له‌چكه‌كه‌م له‌سه‌ر كرد، به‌ڵام ئێستا وه‌ك جاران نییه"، هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ژنێكى تر‌ى ڕوسى ده‌ڵێت: "ئێستا كه‌س گرنگى به‌وه نادات كه تۆ ئیسلامین یان نا. من چه‌ند ژنێك ده‌ناسم كه نوێژ ناكه‌ن و به ئاشكراش ئه‌وه ده‌ڵێن. كه‌سیش هیچیان پێناڵێت".
یه‌كێكى تر له‌و ژنانه كه ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى كه‌مپه‌كه‌وه به تۆمه‌تى بانگه‌شه بۆ داعش ده‌ستگیر كراوه ده‌ڵێت: "هیچ یاسایه‌كى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى لێره نییه. له ڕاستیدا ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ین ئێره ئه‌وروپایه. به‌شێك له ژنه‌كان جا بۆ پاره بێت یان نا سێكس له‌گه‌ڵ كرێكاره پیاوه‌كانى كه‌مپه‌كه ده‌كه‌ن. به‌شێك له كوڕ و كچه‌كان هاوڕه‌گه‌زبازن. ئه‌م بابه‌تانه‌ش به نهێنى ناكرێن به‌ڵكو به ئاشكرا ده‌بینرێن. كوڕى ته‌مه‌ن 13 ساڵان هه‌یه كه به ئاشكرا ده‌ستدرێژى ده‌كاته سه‌ر كچه‌كان. ته‌نانه‌ت كوڕ هه‌یه ده‌ستدرێژى ده‌كاته سه‌ر كوڕى تر. ژن هه‌یه هاوسه‌رى نییه كه‌چى منداڵى ده‌بێت كه‌س ناپرسێت باوكى ئه‌و منداڵه كێیه؟ من ئه‌وه‌نده ده‌ترسم ناوێرم منداڵه‌كانم بنێرمه ده‌ره‌وه‌ى خه‌یمه‌كه".
سێكس و به‌رتیلدان ته‌نیا ڕووى ژیان نییه له‌نێو ئه‌م كه‌مپه‌دا، به‌ڵكو ڕێژه‌ى تاوانه‌كانى تریش له ئێستادا ڕوو له زیادبوونه. به‌پێى ئاماره‌كانى بنكه‌ى ئاسایشى كه‌مپه‌كه، "40 كه‌یسى كوشتن له‌ناو ژنه چه‌كداره داعشه‌كانى كه‌مپه‌كه تۆماركراون به تۆمه‌تى جیاواز. سووتاندنى خه‌یمه‌كان به ئه‌نقه‌ست به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه به‌شێوه‌یه‌ك رۆژى 10ى ئایارى 2021 یه‌ك به‌شى بچووكى كه‌مپه‌كه كه پێكهاتوون له 50 خه‌یمه سووتێنراوه".
دیمه‌نى پاشماوه‌ى سووتانى خه‌یمه‌كانى به‌شێكى كه‌مپى هۆل | فۆتۆ: ئێستكلال
ڕاكردنى خێزانه داعشه‌كان له ئێستادا مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ترى ڕووبه‌ڕووى جیهان كردووه‌ته‌وه، چونكه به‌شێك له خێزانه داعشه‌كان له كه‌مپه‌كه هه‌ڵدێن و ده‌چنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه‌ى وڵاته‌كه‌ى خۆیان، یه‌كێك له‌و ژنانه‌ى كه له‌گه‌ڵ باندێكى ڕزگاركردنى ژنه داعشه‌كان و خێزانه‌كانیان له كه‌مپى هۆل كارده‌كات چیرۆكه‌كه‌ى ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: "پێشه‌كى ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه‌مپى ڕۆژ ڕاكردن لێى زۆر قورسه، به‌ڵام كه‌مپى هۆل به‌و شێوه‌یه نییه و هه‌فتانه ژنه‌كان و خێزانه‌كانیان لێى هه‌ڵدێن.
ڕاكردن له كه‌مپى هۆل بۆ ئه‌وانه‌یه كه پاره‌یان هه‌یه، چونكه ئێمه بۆ هه‌ر خێزانێك 15 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرین، به‌ڵام له كه‌مپى ڕۆژ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قورستره بۆ هه‌ر خێزانێك 40 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرین. پاشان نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ى ژنه‌كان له كه‌مپه‌كه به‌پێى ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌گۆڕێت. بۆ نمونه، كاتێك كۆمه‌ڵێك ژن له كه‌مپه‌كه ده‌هێنینه‌وه ده‌ره‌وه پێویسته سه‌رجه‌میان ڕوسى بن، چونكه ئه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسییه‌كیان تێدابێت قاچاخچییه‌كان ڕێگه‌ناده‌ن كاروانه‌كه بڕوات و ئێمه‌ش لاى ئه‌وان متمانه له‌ده‌ستده‌ده‌ین".
ئه‌و ژنه قاچاخچییه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: "ڕاسته‌وخۆ پاش هه‌ڵاتنیان ژنه‌كان ده‌چنه حه‌سه‌كه، شه‌وێك ده‌مێننه‌وه پاشان ده‌چنه ئیدلیب، له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى تر هه‌ڵدێن كه ده‌یانه‌وێت. هه‌ڵاتنیش له كه‌مپه‌كه به سێ ڕێگایه، یه‌كه‌میان بریتیه له به‌رتیلدان به فه‌رمانبه‌رانى كه‌مپه‌كه. ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر ئاسان و سه‌لامه‌ته، چونكه فه‌رمانبه‌رانى كه‌مپه‌كه خۆیان خێزانه‌كان ده‌گوازنه‌وه. ڕێگه‌ى دووه‌م بریتیه له ڕاكردن به یارمه‌تى ئه‌و كرێكار و كاركه‌رانه‌ى كه دێنه ناو كه‌مپه‌كه وه‌ك ئه‌وانه‌ى كه تانكه‌رى ئاو ده‌هێنن بۆ كه‌مپه‌كه. ئه‌م ڕێگه‌یه سه‌لامه‌ت نیه بۆ هه‌ر خێزانێك نرخه‌كه‌ى 14 هه‌زار دۆلاره.
له كاتى بردنه ده‌ره‌وه‌ى خێزانه‌كاندا زۆر جار ده‌ستگیر ده‌كرێن، یان پێویسته خاوه‌ن تانكه‌ره‌كه به‌رتیل بدات به هێزه ئه‌منییه‌كان. پارێزراوترین ڕێگه‌ش بریتیه له‌و ڕێگه‌یه‌ى كه نرخه‌كه‌ى 12 هه‌زار دۆلاره و خێزانه‌كان ناچارن شه‌ش شه‌و و ڕۆژ به‌پێ بڕۆن. زۆرێك له‌و ژنانه‌ى كه مێردمنداڵى كوڕیان هه‌یه ئه‌م ڕێگه‌یه ده‌گرنه‌به‌ر، چونكه ئه‌گه‌ر بمێننه‌وه یان بگیرێن كوڕه‌كانیان ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ ناو كه‌مپه‌كانى تر‌ى پیاوان".
یه‌كێكى تر له ڕێگه‌كانى ده‌رچوون له‌م كه‌مپه بریتیه له هاوسه‌رگیرى كردن له‌گه‌ڵ پیاوێك له وڵاتێكى ئه‌وروپى. به‌پێى وته‌ى شاهێدحاڵه‌كان، "له ئێستادا به‌شێك له ژنه‌كانى كه‌مپى هۆل له‌ڕێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پیاوى هاو زمانى خۆیان له وڵاته ئه‌وروپییه‌كان ده‌دۆزنه‌وه و هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، پیاوه‌كه پاره‌ى هه‌ڵاتنیان ده‌دات و پاشان ده‌یانباته ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كه".
ڕاكردنى ژنى سه‌ركرده‌كانى داعش له ئێستا بووه‌ته دیارده له‌نێو ئه‌م كه‌مپه‌دا، چونكه ئه‌وان پاره‌یان هه‌یه، له‌و باره‌یه‌وه شاهێدحاڵه‌كانى ناو كه‌مپه‌كه ده‌ڵێن: "له‌كاتى شه‌ڕى باغۆزدا ژنى سه‌ركرده‌كانى داعش له‌به‌رامبه‌ر 35 هه‌زار دۆلار براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى سوریا و هه‌رگیز كه‌مپى هۆلیان نه‌بینیووه. ئه‌وانه‌ى تریش كه ڕێیان كه‌وتووه‌ته كه‌مپه‌كه به‌تایبه‌ت ژنى سه‌ركرده چیچانیه‌كانى داعش پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م هه‌ڵاتوون".
شۆردنه‌وه‌ى مێشك یه‌كێكى تر له‌و حاڵه‌تانه‌ى ئێستا له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه، چونكه به‌پێى زانیارییه‌كان، "له ئێستادا داعش پاره به ڕێگه‌ى ناڕاسته‌وخۆ ده‌نێرێته ناو كه‌مپه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌یه‌كى نوێ له ژن و منداڵه‌كانى ناو كه‌مپه‌كه دروستبكات و له داهاتوودا به‌كاریان بهێنێته‌وه بۆ خزمه‌تكردنى بیرۆكه و ئایدۆلۆژیاى خۆى".
فه‌یاز ئه‌سمه‌ر، شاره‌زاى بوارى داڕشتنى ستراتیژیه‌ت كه‌مپى هۆل به "بۆمبێكى نراوه بۆ جیهان" گوزارشت ده‌كات و ده‌ڵێت: "خێزانه‌كانى ناو كه‌مپه‌كه هاوكارى داراییان له‌لایه‌ن داعشه‌وه پێده‌گات كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى ئه‌منى زۆر خراپى هه‌یه.
له ڕاستیشدا ئه‌وه كه‌مپ نییه به‌ڵكو زیندانێكى ته‌واوه‌تییه. ئه‌م كه‌مپه پێویستى به چه‌ندین كه‌سى شاره‌زا له بوارى جیاواز و پاسه‌وانى تر هه‌یه، چونكه ئه‌وانه‌ى كه ئێستا تێیدا ده‌ژین ژن و منداڵن و هه‌ڵگرى ئایدۆلۆژیاى داعشن و ئاماده‌ن تاوان و توندوتیژى ئه‌نجامبده‌ن".
كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئێستا پشتى له كه‌مپى هۆل كردووه، چونكه زۆرینه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه هاووڵاتییه‌كانیان له‌نێو كه‌مپه‌كه‌دان كه‌مترین به‌ده‌مه‌وه هاتنیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییه‌كانیان به‌رنه‌وه وڵاتى خۆیان. له ساڵى 2020 دانیمارك دوو منداڵ، هۆڵه‌ندا دوو منداڵ و ترینیداد و تۆباكۆش دوو منداڵیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. نه‌رویج حه‌وت منداڵى وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
ئه‌مریكا پێنج ژن و شه‌ش منداڵى وه‌رگرتووه‌ته‌وه. به‌لجیكا شه‌ش منداڵ و ئوستورالیا هه‌شت منداڵ و ڕوسیا هه‌شت منداڵ و فه‌ڕه‌نساش 17 منداڵى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه به‌بێ دایك و باوكیان. هاوكات وڵاتى ئۆزبه‌گستان 60 ژن و 88 منداڵى وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كازاغستان 101 ژن و منداڵى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و ڕوسیاش 35 منداڵى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م ژمارانه به به‌راورد به ژماره‌ى دانیشتووانى كه‌مپه‌كه زۆر دیاریكراون
دیمه‌نێك له‌ناو كه‌مپى هۆل | فۆتۆ: AP
ئه‌روا ئاجوب، توێژه‌ر له سه‌نته‌رى (ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست) له زانكۆى سویدى له شارى لود له سوید له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له وڵاته‌كانى وه‌ك: ڕوسیا، ئۆزبه‌گستان و كۆسۆڤۆ ئاماده‌ن ژن و منداڵه‌كانى پاشماوه‌ى داعش وه‌ربگرنه‌وه، وڵاته گه‌وره‌كانى وه‌ك: ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دا شه‌رم ده‌كه‌ن ژن و منداڵه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
به‌شێك له‌م وڵاتانه له بیرۆكه‌ى ئیسلامۆفۆبیا ده‌ترسن، ده‌ترسن له داهاتوودا ئه‌م ژن و منداڵانه هه‌ڕه‌ش دروستبكه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییان، نازانن چۆن ئه‌م مرۆڤانه بگێڕنه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان. تێڕاماون چۆن ئه‌م مرۆڤانه بكه‌نه‌وه به مرۆڤێكى ئاسایی. هه‌موو ئه‌مانه رێگرن له گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانى خۆیان".
ئه‌و توێژه‌ره ئاماژه به دۆخى خراپى ناو كه‌مپى هۆل و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌روونى ژن و منداڵه‌كانیش ده‌كات و ده‌ڵێت: "خراپى دۆخى كه‌مپه‌كه وایكردووه داعش ئاسانتر بیرۆكه‌ى خۆى به‌سه‌ر ئه‌م ژن و منداڵانه‌دا بسه‌پێنێت و بیانكاته ئامانجى خۆى دووباره، بۆیه پێویسته ئاوڕ له ده‌روونى ئه‌م ژن و منداڵانه بدرێته‌وه و وه‌ك قوربانى سه‌یر بكرێن و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن".
سەرچاوە:
- ڕاپۆرتى پێگه‌ى شه‌رق 24 له‌باره‌ى كه‌مپى هۆل له‌ژێر ناونیشانى "كه‌مپى هۆل و ژیانى ژنانى داعش".
- ڕاپۆرتى رۆژنامه‌ى ئێستكلال له‌باره‌ى كه‌مپى هۆل له‌ژێر ناونیشانى "بۆچى وڵاتانى ڕۆژئاوا ده‌ترسن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هاووڵاتیه‌كانیان له سوریا.
- ڕاپۆرتى په‌یمانگاى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له واشنتۆن له‌ژێر ناونیشانى "ژیان له‌ناو كه‌مپى هۆل".
- ڕاپۆرتى ئاسایشى كه‌مپى هۆل له‌باره‌ى رێژه‌ى تاوان له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا.
-hangreport