لەماوەى ٤٠ رۆژى رابردوودا سوپای تورکیا چی لەناوچە سنورییەکانى هەرێم کردوە؟




لە ھەفتەی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی چنگی- ھەورە بروسکەدا، چوار بارەگای سەربازی بە پانتایی ناوچە شاخاویەکانی زناری کێستە، کەفرە سۆر، مەلا ردی و دەرارێ جێگیر کراون.

بەپێی راپۆرتى رێکخراوى (سی پی تی) کە رێکخراوێکى بیانیە، لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردووی ئۆپەراسیۆنی چنگی- ھەورە بروسکەدا ١٦ گوند لە ناوچەی ئاڤاشین و ٥ گوند لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ بەھۆی بۆردوومانەکان چۆڵکراون و بەمەش نزیکەی ٣٠٠ خانەوادە لە ھەردوو ناوچەکە ئاوارەبوون.

لە ٩ ڕۆژی سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١،٣٠٠ پورەی ھەنگی ھەنگەوانانی گوندنشینانی کانی ماسێ و ئاڤاشین لەناوچوون. و لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٧،٠٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەھۆی بۆردوومانەکانەوە سوتاون.

لە ماوەی یەک ھەفتەی ڕابردوودا و بەھۆی ئۆپەراسیۆنی چنگی ھەورە بروسکە، ٤ ھاوڵاتی مەدەنی لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ و زاخۆ برینداربوون.

بەھۆی بۆردوومانەکانەوە پڕۆژەیەکی سەرەکی ئاو لە گوندی ئەدنێ لە ناحیەی کانێ ماسێ کە ئاوی ٩ گوندی تری دابین دەکرد، وێران بوو.

خانوو ماڵی ھاوڵاتیان لە ناوچەی ئاڤا شین و سنوری ناحیەی کانی ماسێ زەرەر و زیانی بەرکەوتووە و لە گوندی میسکەی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ کەنیسەیەک بە ئامانج گیراوە و بۆردوومان کراوە.

-sharpress



PM:01:51:06/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌