لێدوانی سەنتەری میترۆ دەربارەی بریاری كۆتایی دادگای پێداچوونەوە لەسەر حومكدراوان.




چاوەروانی ئەوە بووین، دادگای پێداچوونەوە ئاورێك لەو هەموو داخوازی و نارەزایەتییەی رێكخراوەكانی ناوخۆ، دەرەوە و خێزانی حوكمدراوەكان بدەنەوە ، بڕیارەكەیان لە بەرژەوەندی فراوانكردنی ئازادی رادەربڕین بشكێتەوە.

بەڵام بە داخەوە بڕیارەكە پێچەوانەی ویست و داخوازی ئێمە بوو وەك سەنتەری میترۆو زۆرێك لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و چاودێرانی پرۆسەی دیمۆكراسی لە كوردستان.

وەك پێشتریش داخوازییەكمان خستبۆیە بەردەم سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گەر بریاری كۆتایی دادگای پێداچوونەوە  هەمان بریاری دادگای تاوانەكانی هەولێر بێت، ئەوە دەسەڵاتەكانی خۆی بەكار بهێنێت و لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربكات.

بۆیە دوبارە داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین، داخوازی ئێمەو ئەو رێكخراوانەو خێزانی حوكمدراوان، فەرامۆش نەكات و لێبوردنیان بۆ دەربكات چونكە  لە رووی یاساییەوە قۆناغێكی راستكردنەوەی بریاری دادگا نەماوە، تەنها دەركردنی بریاری لێبوردنی تایبەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بریارەكە هەڵدەوەشێتەوە.


PM:01:15:27/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 3096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌