شارپرێس:
دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم رایگەیاند، یاسای رۆژنامەنوسی لە هەرێم یاسایەکى پێشکەوتووە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بەڵام کێشەکە پێشینەى رۆژنامەنوسیی و پێشێلکردنى مافی تاکەکەسی و نانەوەی پشێویی و ئاژاوەیە کە لێرەدا یاساکە پەیوندیدار نابێت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بەناوی چالاکوان و کەسانی دیکە سنوری رۆژنامەگەری و ئازادى بەزاندوە، ئەمەیە کێشەى دروستکردوە بۆ حکومەت، جەختیشدەکاتەوە کە رۆژنامەنوسان یاسای رۆژنامەنوسی و ئازادی تاکەکەسى پێشێل دەکەن.
زێباری دەشڵێت، یەکێک لە کێشەکان بوونى سەرچاوەى هەواڵە کە بووەتە کێشە بۆ ئێمە بۆ رۆژنامەنوسە بیانییەکانیش کە ئایا ئەو سەرچاوەیە کامەیە کە پشتیان پێبەستووە و بۆیە سەرچاوەکانیان جێگای شک و گومانە.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە کەس بەبێ بەڵگە و سەلماندن و و پڕۆسەی دوورو درێژی لێکۆلینەوەو دادگاییکردن لە هەرێمی کوردستان سزانادرێت.
هەروەها زێبارى ئەوەشى خستەڕووو کە هەر کەسێ بەفەرمی رۆژنامەڤان نەبێ، بەگوێرەی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
Video
http://www.facebook.com/watch/?v=3136050756681556