لە بەیروتەوە




بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ، بەشدارم لە ۆرك شۆپێكی هەرێمی، بە ئامادەبوونی چەندین كەسایەتی و چالاكوان و ڕێكخراو لە چەند وڵاتێكی جیاوازەوە وەك (هەرێمی كوردستان، عێراق، سوریا، لوبنان، میسر، عومان، بەحرەین).

چالاكییەكە لەبارەی بنیادنانی توانای چالاكوانانی بواری مافی مرۆڤ، كە زۆر بایەخ و گرنگی هەیە لە زانیاری نوێ و ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی، زانینی ڕەوشی مافی مرۆڤ لەو وڵاتانە و چۆنێتی چارەسەر و مامەڵە كردن لەگەڵ ئاڵانگارییەكاندا.

لەم ۆرك شۆپە كۆمەڵێك بابەتی ئەكادیمی و ڕێسا و تیۆری نێودەوڵەتی، دەخرێنە ڕوو، هەوەها ئەزمونی ڕێكخراوەكان، دۆزینەوەی ئامرازی بە پەلەو نەرم بۆ پەیوەندی و ئاڵوگۆری ئەزمون و زانیاری لە نێوانمادا.

سەنتەری میترۆ، بەردەوامە لە كاركردن لەگەڵ هاوبەشەكانیدا لە نێوانیاندا " Gulf Centre for Human Right"، بە ئامانجی گەیاندنی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی هاوپەیمانی لە نێوان ڕێكخراوەكان بە ئامانجی فراوانكردنی ئەو مافانە.

خولەكە پێنج ڕۆژ دەخایەنێت و لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوە دەچێت، دەرفەتێكیش بوو بۆ ئێمە لە پەیوەندیكردن بە چالاكوانی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی عەرەبی و هەروەها دیدار لەگەڵ سەرۆكی " Gulf Centre for Human Right" بەڕێز خالد ئیبراهیم، و بەهێزكردنی پەیوەندی نێوانمان.

25.06.2021


PM:03:48:04/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌