پێشوازیمان كرد لە (هاوژین زیبا و دیدەن قادر) لە پلاتفۆرمی فێمنزمی رۆشنگەری




ئەمڕۆ  لەگەڵ هاوكارم شنە بەرزنجی لە سەنتەری میترۆ پێشوازیمان كرد لە (هاوژین زیبا  و دیدەن قادر) لە پلاتفۆرمی فێمنزمی رۆشنگەری، كە لە چەند مانگی داهاتوو  چوارەم  كۆنفراسی خۆیان بەمەبەستی پەرەپێدان گەشەسەندنی فێمێنزمی رۆشنگەری سازدەكەن.

 لە دانیشتەكەدا گفتووگۆی ورد لەبارەی  ئەنجامدانی توێژینەوە و   پانێڵ و  لەبارەی رۆڵا و بەشداری ژن و پێگەی ژن لە میدیا كرا.

لە بەشێكی دیكەی گفتووگۆكان قسە لەبارەی  دروستكردنی  گروپی پاڵپشتی و  كۆدەنگی بۆ دروستكردنی رای گشتی لەبارەی پرس و دۆزی ژن، بەربەست و كێشەكانیان لە كۆمەڵگە كرا.

سەنتەری میترۆ ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هەماهەنگی و كاركردنێك لە پێناو سەرخستنی هەوڵەكانی ژنانی میدیاكار لە كوردستان.

ئاڤان جاف
سەرنووسەری گۆڤاری ژن

01.07.2021


PM:04:00:04/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌