میترۆ پرۆژەیەكی نوێى راگەیاند




ئەمرۆ شەممە ( 3ی تەمووز 2021)، لە شاری سلێمانی لە چوارچێوەی پرۆژەی پاڵپشتی یاسایی بۆ رۆژنامەنوسان رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS و سەنتەری METRO پرۆژەیەكی نوێ رادەگەیەنن.

پرۆژەكە تایبەت بە بەرگری یاسایی لە رۆژنامەنوسان، وەك دابینكردنی پارێزەر بۆ ئەو میدیاكارانەی بە هۆی كارەكەیان داوای یاساییان لەسەر تۆمار دەكرێت، رێكخستنی مێزگرد لە نێوان رۆژنامەنوس یان( نوێنەری دەزگاكانی راگەیاندن) لەگەڵ شارەزایانانی بواری یاسا، بە ئامانجی زانینی ئەرك و بەرسیارێتی و مافەكانی رۆژنامەنوسان لە چوارچێوەی یاسای رۆژنامەگەری.

لەم چوارچێوەدا ئەمرۆ لە شاری سلێمانی گفتوگۆیەكی كراوە بۆ (د.سامان فەوزی)، نوێنەری هەندێ دامەزراوەی میدیای رێكخرا، كە 20 رۆژنامەنوس و نوێنەری دەزگای میدیا بەشداربوون تیایدا.

بریارە چالاكیەكانی ئایندەی پرۆژەكە لە (هەولێر، دهۆك، هەڵەبجە، كەلار) بەرێوەبچن.

03.07.2021


PM:04:04:04/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌