پارێزه‌رانى كه‌یسى گیراوانى بادینان ئاشكرایده‌كه‌ن، له‌ناو هۆڵى دادگا له‌هه‌ولێر هێزێكى زۆر چه‌كدار كۆكرابۆوه، ده‌شڵێن:"بونى ئه‌و هێزه به‌چه‌كه‌وه كارێكى زۆر خراپه به‌داخه‌وه"،
هه‌رێم ڕه‌فعه‌ت پارێزه‌رى دۆسیه‌ى گیراوانى بادینان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، دادگاییکردنهكهى پێنج لهگیراوانى بادینان دواخرا به‌هۆى ئه‌وه‌ى دادوه‌ر هیچ وردبینیهكى له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه نه‌كردبوو، داواى له‌سه‌رۆكى دادگا كرد كاتى پێبدات بۆ ئه‌وه‌ى وردبینى بكات‌و دواتر كاتێك ده‌ستنیشان بكرێت.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "دۆخى ته‌ندروستیان باش بوو، به‌ڵام سه‌رجه‌میان كێشی جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه".
به‌وته‌ى ئه‌و پارێزه‌ره، "له‌ناو هۆڵى دادگا هێزێكى زۆرى سه‌ربازیی كۆكرابۆوه، ئاماده‌بونى ئه‌و هێزه‌ش نایاساییه، چونكه ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌یه‌وێت به‌رگرى له‌خۆى بكات سڵده‌كاته‌وه له‌وه‌ى باسى هیچ شتێك بكات".
به‌شدار حه‌سه‌ن یه‌كێك لهپارێزهرانى كه‌یسى چالاكوانانى بادینان ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند "بونى ئه‌و هێزه زۆره به‌چه‌كه‌وه له‌ناو دادگا كارێكى زۆر خراپه به‌داخه‌وه".
ده‌شڵێت:"دوان لهگیراوانى بادینان دیاره به‌هۆى فشاره‌وه ڕایانگه‌یاند، ئه‌وان پێویستیان به‌پارێزه‌ر نییه، منیش ده‌پرسم ئایا كه‌سێك هه‌یه له‌ناو قه‌فه‌زى تاوانباركردندابێتو بڵێت پارێزه‌رم ناوێت".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌م قسه‌یه خۆى له‌خۆیدا ڕه‌نگه بۆ سه‌لامه‌تى گیانى خۆیان بوبێت، چونكه هێزێكى زۆر له‌ناو دادگا كۆكرابۆوه".
-awene