نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشه‌كه‌ى دوێنێ شەو بۆ سەر هەولێر سووکایەتیکردنە بە سەروەری یاسا




وێستگه‌ نیوز-
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق   رایدەگەیه‌نێت، هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر وڵاتەکە بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەبات، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات لە کاتێکدا گەلی عێراق بەرزترین باجی ئەم هێرشانە دەدات.
 
جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتێکدا رایگه‌یاند، "ئەم هێرشە بەردەوامانە، وەک ئەوەی دوێنێ شەو بۆ سەر هەولێر کە دووبارە بوونەتەوە، سووکایەتیکردنە بە سەروەری یاسا." هەروەها دەشڵێت، "نابێت رەوایەتی دەوڵەت بکەوێتەژێر هەڕەشەی گرووپە چەکدارە دڵرەقەکان".
 
بەپێی راگەیه‌ندراوی دژەتیرۆری کوردستان، هێرشەکە کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی سێشەممە 06-07-2021 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتەوە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.


AM:11:59:07/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌