شكۆ فیتك بناسن




ئەمرۆ خۆشحاڵبووين بە دیداری نوسەری بەرهەمی #تـاریكترین كە یەكەمین ئەزموونی نووسەری لاو "شكۆ فیتك"ە. 

بەرهەمەكەی شكۆ لە 496  لاپەڕە پێكهاتووە، سەنتەری میترۆ سپۆنسەری كردوە لە چاپخانەی كارۆ چاپكراوە.

 هەردوو نووسەر ماردین ئیبراهیم و نەبەز گۆران پێشەكییان بۆ كتێبەكە نووسیووە. بریارە لە 14ی ئەم مانگە لە مەڕاسیمێكدا لە هۆتێل رامادا بڵاوبكرێتەوە.

#ماردین_ئیبراهیم دەربارەی بەرهەمەكە دەڵێت : شكۆ هەوڵێكی گەنجانەی ئێمەیە، لەم هەوڵە ئەدەبییەیدا فەزایەكی درووستكردووە كە لە فەزای نەریتی ڕۆمانی ئێمە ناچێت، بەڵكو هەڵگری هەموو ئەو تەمومژ و نیگەرانییەیە كە نەوەی ئێستامان بەرانبەر بە جیهانی هاوچەرخی كوردی و داهاتووی خۆیان هەیانە.

#نەبەز_گۆران: هەمیشە نەوەیەك هەیە دەتوانێت لە پشت دیارەكانەوە، بۆ نادیارەكان بگەڕێت و دەستكاری دونیا بكات. ئەشێ دەقی ڕۆمانەكە بۆ خۆی دەستكارییەكی دونیای واقیع و نا واقیعیش بێت، هەر جۆرێك ناوی لێبنێین كێشەیەك نییە، گرنگ ئەوەیە گەنجێك دەتوانێت لەناو ڕووبەری ئەدەبدا، بەشێوازی خۆی، بە دونیاكەی خۆی دەست بۆ نادیارەكان ببات و كەمێك ڕوناكیان بخاتە سەر.

لای من هێزی خەیاڵەكە گرنگە، دەبێت ئەو هێزە گەشەی پێبدرێت، لە تەنیشتیدا هێزی زمانیش گەشەی پێبدرێت، بۆ ئەوەی نووسەرەكە بتوانێت بچێتە قوڵاییەوە و چاوەڕوانی دەقی مەزنی لێبكرێت.

هیوای سەركەوتن بۆ ئەم گەنجە چالاكە دەخوازین، بە ئومێدی ئەوەی خوێنەران، رەخنەگران، هەڵسەنگاندنی بۆ بكەن.

شكۆ كوری هاورێی ئازيزمان ( جوانرۆ عومەر عارف فیتك) ە، سوپاسی ئەكەین كە چەند دانەیەكی لە كتێبەكەی پێشكەش بە تیمی میترۆ كرد.

05.07.2021


PM:12:02:08/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌