مەراسیمی كۆتایی پرۆژەی بەهێزكردنی توانای رۆژنامەنوسانی پێكهاتەكان لە هەولێر بەرێوەدەچێت
بەیانی ئەمرۆ لە سەنتەری میترۆ پێشوازیمان كرد لە بەرێوەبەری رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت (بەختیار ئەحمەد) و رێكخەری پرۆژەكانی رێكخراوەكە ( رۆژە حەمە غەریب)، كرد.
باسمان لە دوا چالاكییەكانی (پرۆژەی بەهێزكردنی توانای رۆژنامەنوسانی پێكهاتەكان) كرد كە بریارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەشداربوان خولەكان بەرپرسی دامەزراوەكانی میدیا و لایەنی رەسمی، مەراسیمی كۆتایی بۆ رێكبخەین.
پرۆگرامی راهێنانی رۆژنامەنوسانی پێكهاتەكان (وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا) پشتیوانی دەكات، رێكخراوی CDO و METRO جێبەجێیدەكەن، چوارچێوەی چالاكیی پرۆژەكە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و موصل و كەركوك دەیان رۆژنامەنوس راهێنانیان پێكراوە.
لە خولەكەكان رۆژنامەنوسانی پێكهاتەكان وەك ( كاكەیی، ئێزیدی، زەردەشتی، كلد و ئاشور- سریانی، بەهائیی، توركومانی، شەركەسی، ئەرمەنی، شەبەك، جو و صابئی)، بەشداربوون.
ئامانج لەو خولانە بنیاتنانی توانستی بەشداربوانە لە بواری راپۆرت نوسین و چاودێریكردنی پێشێلكاری مافی مرۆڤ و رۆژنامەنوسی بنكۆڵكاری، لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانیان، دیاریكردنی مافی پێكهاتەكان بە یاساكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و پێوەرە نێودەوڵەتییەكان.
وەك سەنتەری میترۆ پرۆژەی هاوبەشمان لەگەڵ رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO ئەزمونێكی تری گرنگی كاری رێكخراوەیمان بوو لە بواری بەرێوەبردنی پرۆژەی گەورە و سوودمان بینی لە ئەزمەنی ئەو رێكخراوە لە ئیدارەكان و رێكخستنی چالاكییەكان.
06.07.2021