بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ و وەک سەرنووسەری گۆڤاری ژن، بانگھێشتی کۆنسڵگەری گشتی بەریتانیا بووین لە ھەولێر بۆ سەیرکردنی یاری نێوان ئینگلاند و دانیمارک، کەشێکی گونجاو و ئارام لە پەراوێزی سەیرکردنی یارییەکە، لەگەڵ کۆنسڵی گشتی بەریتانیا بەوەکالەت لە ھەولێر خاتوو مێلانی، وێرای پیرۆزبایی لە ئەرکی نوێی و پاڵپشتی بەردەوامی لە کارەکانی سەنتەری میترۆ.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکان گفتووگۆییەکی وردمان لەگەڵ دکتۆر خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی کاروباری خانمان کرد، بەتایبەت لە بابەتی راھێبان و پاڵپشتی ژنانی میدیاکار و پرسی یەکسانی جێندەر لە کەناڵەکانی راگەیاندن.
07.07.2021