ئەمڕۆ ١٢ی تەمموزی ٢٠٢١ لەشاری ھەولێر ، بەئامادەبوونی کۆنسڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان، وەزیری ھەرێم بۆ مافی پێکھاتەکان، بریکاری وەزیری رۆشنبیری، رێکخراوەکانی ئینتەرنیوز و IWPR ، رۆژنامەنووسانی بەشداربووی پرۆگرامی راھێنانی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان و عیراق ، مەراسیمی بڕوانامەو کۆتاییھێنان بە پرۆگرام بەرێوەچوو.
پرۆگرامی راھێنانی پێکھاتەکانی عیراق لە لایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی (CDO) و سەنتەری میترۆوە ڕێکخرابوون و بە پاڵپشتی دارایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوون.