لە كۆیە میترۆ مێزگردێكی رێكخست




لە شاری كۆیە لە چوارچێوەی پرۆژەی پاڵپشتی یاسایی بۆ رۆژنامەنوسان رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS و سەنتەری METRO مێزگردێكیان رێكخست.

لەو مێزگردە پارێزەر (پەیمان عزەدین) تیشكی خستە سەر ماف و ئەركەكەكانی رۆژنامەنوس و دەزگاكانی راگەیاندن لە چوارچێوەی یاسای رۆژنامەگەری و هەندێ لە كەیسی دادگاكانی لە روی یاساییەوە بۆ بەشداران رونكردەوە.

پرۆژەكەی میترۆ تایبەت بە بەرگری یاسایی لە رۆژنامەنوسان، وەك دابینكردنی پارێزەر بۆ ئەو میدیاكارانەی بە هۆی كارەكەیان داوای یاساییان لەسەر تۆمار دەكرێت، رێكخستنی مێزگرد لە نێوان رۆژنامەنوس یان( نوێنەری دەزگاكانی راگەیاندن) لەگەڵ شارەزایانانی بواری یاسا، بە ئامانجی زانینی ئەرك و بەرسیارێتی و مافەكانی رۆژنامەنوسان لە چوارچێوەی یاسای رۆژنامەگەری.

سەنتەری میترۆ سوپاسی پارێزەر پەیمان عزەدین و رۆژنامەنوسانی كۆیە دەكات بۆ بەشداربوون و دەوڵمەنكردنی گفتوگۆی دیدارەكە.


PM:03:18:15/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌