سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان




ئێوارەی هەینی 16/7/2021 تیمێك بە نوێنەرایەتیی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و سەنتەری میترۆو رۆژنامەی هاوڵاتی، سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد.

مەبەستی سەردانەكە بۆ كفتوكۆكردن بوو لە رەوشی رۆژنامەگەریی و ئازادی وتن و بڵاوكردنەوە.

قوباد تاڵەبانی دڵنیایی تەواوی دا بە نوێنەرانی سەندیكاو میترۆو هاوڵاتی كە بە هیچ شێوەیەك مەترسی لەسەر رەوشی ئازادیی رۆژنامەگەریی لە سلێمانی دروست نابێت وھیچ رۆژنامەنووسێكیش دووچاری لێپرسینەوە نابێت، لەسەر ئەو بنەمایەی كە هەندێك كەناڵ و پەیجی دیاریكراو داخراون، كارمەندەكانیان نە نانبڕاو دەبن و نە دووچاری دەركردن دەبن.


PM:12:05:17/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌