رونکردنه وه




بە كورتی 
• ناوهێنانی بەرێز لاهوری شێخ جەنگی وەك هاوسەرۆكی یەكێتی لە لێدوانەكانماندا رێزگرتنە لە بریاری كۆنگرەو دەستوری یەكێتی، ئەمە مانای تەرفگیری سیاسی نییە، بەڵكو مەسلەیەكی ئسوڵی و قانونییە.

تەنانەت لە دانیشتنماندا لەگەڵ بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، وەك میترۆ جەختم لەم مەسلەیە كردەوە.

• ئێمە تەرفگیرین بۆ گرفتی سەدان كارمەندی میدیاكانی نزیك بەرێز لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی،  ئەوانەی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ موچەكانیان لە ئیداری گشتی یەكێتی دراوە، داوای مافەكانیان دەكەین، دڵنیایمان پێدراوە مافیان پارێزراو دەبێت لە چوارچێوەی سیاسەتی نوێی ئیداری و میدیایی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی. 

• كەس موزایدەمان بەسەرەوە نەكات، ئێمە بەرگری لە بەهاكانمان دەكەین.

Metro Center



PM:04:21:17/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌