یەکی ئایار بە یەکێک لە رووداوە گرینگەکانی مێژوو دا دەندرێت، کە ساڵانە لە رێگای خۆپیشاندان و چالاکی جۆراو جۆر یاد دەکرێتەوە و کریکاران نارەزایەتیەکان و داواکارییەکانیان بۆ دەسەڵات بەرز دەکەنەوە ،دیارە لە هەر ناوچەیەکیش تایبەتمەندی خۆی هەیە ، هەرچەندە لەئێستا لە زۆرینەی ناوچەکان ئاستی ژمارەی کرێکاران کەمبۆتەوە بەهۆکاری جیاجیا ، بە هۆی بێکاری و نەبوونی کارگەپیشەسازییەکان ،ونەبوونی گەشەی کەرتە تایبەتیەکان و پشت گوێ خستنی ژیان و گوزەرەانی کرێکاران ، بەتایبەت لە کوردستان ..وە لە سەر ئاستی جیهانیش بە هۆی گەشەی پیشەسازی و تەکنەلۆژیا و پێداویستیە دەسکردەکان کە جێگای خاڵی کرێکاران پر کراوەتەوە بەتایبەت لە دوای بلاوبونەوەی کورونا ،تا رادەیەکی زۆر رێژەی بێکاری و هەژاری بەردەوام لە هەڵکشاندایە ، بەتایبەت بۆ ژنان .
هەر بۆیە پێوسیتە پێناسەیەکی نوێ بۆ کرێکاری راستەقینە بکرێتەوە.
...جگە لە شیعار و پەیامە پیرۆزبایەکان و پشتگیرییەکان لە رێگای بەرنامە و سیمینار و خۆپێشاندان و چالاکیە جۆر بەجۆرەکان ،لە لایەن کرێکاران و رێکخراو و سەندیکا تایبەتەکان سەبارەت بە مافەکانی کرێکاران ، بەتایبەت بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانیان ، کە ساڵانە کرێکار ژیانی دەکەوێتە مەترسی ،یا خود بۆتە هۆی گیان لە دەستدانیان لەسەر کارەکانیان .
پێویست و گرینگە کە کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فەرهەنگی و داوکارییەکانی کرێکاران بکرێت لەرێگای خۆلی تایبەت بۆ کرێکارانی راستەقینە.
بە شێوەیەک کە بتواندرێت پێداگری لەسەرماڤ و داوا و خواستەکانیان بکەن ، ببنە فشار لەسەر سەر خاوەن کار و دەسەڵاتداران وەک کارتێکی فشار بەکاری بهێنن بەتایبەت لە کاتی هەڵبژاردنەکان ،کە کام لە حزبەکان پرۆژە و کارنامەیان هەیە بۆ باشتر کردنی ژیان و گوزەرانی کرێکاران .
بەرز و بەرێز بێت رۆژی یەکی ئایار جەژنی کرێکاران