لە پشت کامێرای بەغدادەوە (٢): ئەو ئاسمانەی کەس ناخەوێنێت!
گۆران عەبدوڵا
"کاتێک لە شاشەی تەلەڤزیۆنەکانەوە دەبیستن 'ئاسمانی عێراق پارێزراوە'، من لێرە لە بەغداد سەیری ئەو چاوانە دەکەم کە شەوان ناخەون…
لە پشت کامێراکانەوە، دیمەنەکە تەنیا لێدوانی سیاسی نییە، بەڵکو گوێگرتنە لەو دەنگە وردانەی کە لە ئاسمانی شارەکەدا دەبیسترێن…
لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا ئەفسەرێکی باڵای هەواڵگری، کاتێک باسی مەترسییەکانی تێوەگلانی عێراقکراوە، مۆبایلەکەی نیشانی ئامادەبوانی کۆبونەوەکە داوە و وتوویەتی : دەیبینن؟ ئەمە تەنیا خاڵێکی ڕەش نییە، ئەمە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانە کە ئێمە نازانین سەر بە کێیە و کەی بڕیاری لێدان دەدات.'
ئەمە ئەو ڕاستییە تاڵەیە کە لە بەیاننامە فەرمییەکاندا نابینرێت. 
بەغداد ئێستا بووەتە 'سندوقی ڕەش'ی ناوچەکە؛ هەموو لایەک دەیەوێت لێرەوە پەیام بۆ لایەنی بەرامبەر بنێرێت…
ترسەکە لێرەدا ئەوەیە: عێراق بووەتە نامەبەرێکی بێدەنگ لە جەنگێکی گەورەدا کە خۆی تێیدا خاوەن بڕیار نییە…
کاتێک بە شەقامەکاندا دەڕۆم، دەبینم خەڵک سەرقاڵی کڕین و فرۆشتنن، بەڵام لە پشت پەردە ئەمنییەکانەوە، جەنگێکی 'سیخوڕی و تەکنەلۆژی' بەڕێوەدەچێت کە هەموو چرکەیەک ئەگەری هەیە هاوسەنگییەکان تێکبدات…
وەک پەیامنێرێک، قورسترین شت ئەوەیە بزانیت چ شتێک لە ئاسماندا دەگوزەرێت، بەڵام ناچاربیت لەبەردەم مایکرۆفۆنەکە تەنیا باسی 'دیپلۆماسی' بکەیت…
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: تا کەی دەتوانرێت ئەم 'بارەگرژە' بە پەردەی دیپلۆماسی دابپۆشرێت؟ ئایا ئاسمانی عێراق دەبێتە پارێزەری خاکەکەی، یان دەبێتە دەروازەیەک بۆ گەردەلولێکی نوێ؟"
📍لە بەغدادەوە گۆران عەبدوڵا…

AM:03:59:15/03/2026