ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە شاری بەغدا بارەگای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە مەنسوور لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج، سەرباری توانای ئەو دەزگا گرنگە نە یتوانی بەری پێ بگرێت، نەیتوانی بەرگری لە خۆی بكات، زاتی نەكرد ناوی ئەو لایەنە بێنێت كە هێرشەكەی كردوە.
ئێستا ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستی حەشدی شەعبی واڵا دەكات، سەرپشك بێت و مافی وەڵامدانەوەی هەبێت.
بەرگریكردن لەخۆ مافە، جا بەهەر شێویەك بێت، بەڵام بەكام توانا بەكام سیستمی بەرگری، ئاخر بارەگای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق سیستمی بەرگری نەبوو، حەشد لە كوێی بوو؟
حەشدی شەعبی، ناتوانی بەر بەهێرشی ئەمریكاو ئیسرائیل بگرێ، بەڵام دەتوانێت ئەو "دەست واڵاكردنە" وا تەفسیر بكەن كە سەركردەكانیان ئارەزووی دەكەن.
گەر هێرشكرایە سەر هێزەكانی حەشد، موشەكەكانی حەشد ناگاتە واشنتن و تەلئەبیب بەڵام دەگاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.
ساروخەكانی ئەمڕۆی ئێران، پێشتریش درۆنەكان ، ئێستاش دەست واڵاكردنی حەشد كە بە رەسمی بچێتە شەڕەوە، ئەرێ ئەمە هەموو پاساو نیین بۆ كۆبونەوەیكی فراوانی هێزە سیاسییەكانی هەرێم، بۆ كۆدەنگییەك كە لەم پیشهاتانەدا چۆن كوردستان بپارێزن؟
- ڕەحمان غەریب