لەبارەی سنوره یاسایی و ئیتیكیەكانی ڕوماڵی ئەو جەنگەی کە ئێستا له دەروبەرماندایه
د. سامان فەوزی
د.سامان فەوزی مامۆستای زانكۆ و پسپۆری میدیا ،لە ئەكاوتنی خۆی لەبارەی سنوره یاسایی و ئیتیكیەكانی ڕوماڵی ئەو جەنگەی کە ئێستا له دەروبەرماندایه، چەند خاڵێكی گرنگی خستۆتە روو. ئەم خاڵانە كورتەی چەند دیدارێكی ئەم دواییە لە كەناڵەكانی میدیا :

١- پێويسته ميديا له هەموو كاتيك زياتر ئاگاى لە بەرژەوەندى گشتى و ئاسايشى نەتەويى بێت.

٢-پاراستنى هاوسەنگى له نێوان مافى خەڵكى له زانينى هەواڵ و دەسكەوتنى زانيارى لەگەڵ مافی گشتى و زيان نەگەياندن به لايەنى ئەمنى و سەربازى.

٣- دوركەوتنەوه له پەخشكردنى راستەوخۆى ئاراسته و كەوتنەخوارەوەى درۆن و موشەك.

٤-تەرخاننەكردنى كاتێكى ئێجگار زۆر بۆ هەواڵ و شرۆفەى جەنگى.

٥-ميديا نەبێته هۆكارێك بۆ شلەژانى بازار و لاوازكردنى ورەى خەڵكى.

٦-رەچاوكردنى هەڵوێستى فەرمى هەرێمى كوردستان(كه بێلايەنی يه)له كاتى بڵاوكردنەوەى لێدوانى كەسايەتيەكانى هەرێم.

٧- ئاگاداربوون له كەرامەت و هەستى كەس و كارى قوربانيان.

٨- پێشاننەدانى وێنە و گرتەى ڤيديۆيى توندوتيژى شەڕ و كوشتار.

٩- بلاونەكردنەوەى وێنه و شوێنى كەوتنه خوارەوەى درۆن و موشەك له نزيك بارەگاى ئەمنى و سەربازى و دەزگاى حكومى هەستيار، وه باسنەكردنى دورييان لەو شوێنانه.

AM:03:34:29/03/2026