هاوسەرگیری کچانی منداڵ لە یاساکانی عێراقدا
نەجیبە مەحمود

هاوسەرگیری کچانی منداڵ لە یاساکانی عێراقدا

هاوسەرگیری منداڵی کچ یەکێکە لەو بابەتە کۆمەڵایەتی و مافەکانی مرۆڤ کە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا بە قورسی باسی لێوە دەکرێت، لەوانە عێراق کە جگەلەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی تاکەکەسی کچان هەیە، بەڵکو لێکەوتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری بەرفراوانیشی هەیە.

یاساکانی عێراق لەم بوارەدا پێویستیان بە پێداچوونەوەی جددی و چاکسازی هەیە. دۆخی یاسایی هاوسەرگیری کچانی منداڵ لە عێراق، یاساکانی ئێستای عێراق، ڕاستەوخۆ و بە ئاشکرا سنوورێک بۆ تەمەنی هاوسەرگیری دانەناوە.

لە زۆر حاڵەتدا کچان دەتوانن لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵەوە بە ڕەزامەندی دایک و باوکیان و بە مەرجێکی دیاریکراو هاوسەرگیری بکەن. ئەم دۆخە بە هۆی بوونی کولتوورە جیاوازەکان و فشارە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بنەماڵەکان ، لەدەرئەنجامە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکان...

هاوسەرگیری لە تەمەنی گەنجیدا دەبێتە هۆی کێشەی جددی بۆ کچان. ئەم کێشانە بریتین لە نەبوونی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن، زیادبوونی مەترسییە تەندروستییەکانی پەیوەست بە دووگیانی هەرزەکاران و کەمبوونەوەی دەرفەتی دامەزراندن لە داهاتوودا. هەروەها ئەم پرسە دەتوانێت ببێتە هۆی زیاد بوونی هەژاری و نایەکسانی جێندەری و کۆمەلایەتی.

لە زۆررێک لە کۆمەڵگاکانی عێراقدا شووکردنی کچان لە تەمەنێکی بچوکدا بەشێکە لە نەریت و داب و نەریتی کولتووری، ئەمەش وادەکات گۆڕینی هەڵوێستەکان و دەستکاریکردنی یاساکان قورس بێت. بەڵام پێویستە وردە وردە هۆشیاری گشتی زیاتر بکرێت سەبارەت بە دەرئەنجامە نەرێنییەکانی ئەم جۆرە هاوسەرگیریانە و پەرەپێدانی کولتووری نوێ لەسەر بنەمای مافی مرۆڤ و یەکسانی جێندەری. لەمبارەوە یەوە پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسا هەیە، بەمەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو کێشانە بەهۆی هاوسەرگیریی منداڵی کچانەوە دروست دەبێت، پێویستی چاکسازی یاسایی لە عێراقدا هەیە .

پێویستە ئەم چاکسازیانە بریتی بن لە دانانی تەمەنی یاسایی هاوسەرگیری، دروستکردنی پارێزگاری یاسایی بۆ کچان و بەرەوپێشبردنی پەروەردە و هۆشیاری لەم بوارەدا. هەروەها هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومی و نێودەوڵەتییەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی دۆخی مافەکانی کچان. هاوسەرگیری منداڵ لە عێراقدا کێشەیەکی جیددییە و پێویستی بە گرنگیدان و کردەوەی دەستبەجێ هەیە.

بەگۆڕینی یاساکان و زیادکردنی هۆشیاری گشتی دەتوانین یارمەتیدەر بین لە باشترکردنی دۆخی کچان و دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دادپەروەرتر. ئەمەش نەک تەنها بۆ کچان، بەڵکو بۆ هەموو کۆمەڵگاش سوودی دەبێت، چونکە گەشەپێدانی بەردەوام و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی بە ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت.

کارکردن لەو بوارەدا تەنها ئەرکی هاوڵاتیانی عێراق نیە، بەڵکو ئەرکی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیشە ، جگە لەبوارە مرۆییەکە بەڵکو بە پێ دەستوری عێراق کاریگەری راستەوخۆشی دەبێت لەسەر یاساکانی هەرێمی کوردستان، چونکە دارشتنەوەی یاساکانی هەرێم نابێت ناکۆک بێت لەگەڵ بنەما دەستوری و یاساییەکانی عێراقدا.

AM:02:28:14/08/2024