ئه‌گه‌رچی توندوتیژییه‌كان له حاڵه‌ت ده‌رچون و بونه‌ته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار، تێپه‌ڕبونی هه‌ر رۆژێكمان به بیستنی كاره‌ساتێكی دڵ ته‌زێنه ، ڕووداوی كوشتنی دوو مامۆستاكه‌ی زانكۆ كه هه‌موانی توشی شۆككرد ، به‌راستی پرسیارێكی لای هه‌موان دروستكرد ئاخۆ ئه‌وكێشه‌یه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بو قابیلی چاره‌سه‌ر نه‌بو تا ئه‌وكاره‌ساته‌ی لێكه‌وته‌وه ؟ ده‌بو زانكۆكان ببنه شوێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان مه‌خابن ناخۆشترین روداو له‌ناو زانكۆ ڕایچڵه‌كانین ، بۆیه هه‌ر له‌دوای رودانی ئه‌م توندوتیژیه بریاری ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌كی بێ مۆڵه‌ت درا ، به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت ئایا ته‌نها بونی چه‌ك سه‌رچاوه‌ی رودانی ئه‌و توندوتیژیانه‌یه ؟ له‌راستیدا سه‌رچاوه‌ی توندوتیژییه‌كان ته‌نها خۆی له بونی چه‌كدا نابینێته‌وه به‌ڵكو چه‌ك ئامرازه بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی ، به‌ڵام چه‌ندان هۆكاریتر به‌رۆكی هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرتووه كه ده‌بنه پاڵنه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كان و دواتر به ئه‌نجامدانی توندوتیژییه‌ك كۆتایی دێت ..
كاتێك تاك باری گوزه‌ران و بژێوی ژیانی له‌سه‌رشان قورس ده‌بێت توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌وقورساییه‌ی نابێت پاڵه په‌ستۆیه‌ك له‌سه‌ری دروستده‌بێت و ده‌ره‌چه‌یه‌ك نادۆزێته‌وه بۆ ده‌ربازبون له‌و حاڵه‌ته بۆیه دواتر به‌توندوتیژییه‌ك كۆتایی دێت ، ئه‌م گرانییه‌ی له ئێستادا به‌رۆكی هاولاتی گرتووه قورسه لای زۆر له‌وخێزانانه‌ی خاوه‌ن داهاتێكی دیاریكراون بتوانن پێداویستیه‌كانیان دابینكه‌ن ، كاتێك له‌خێزانێكی كه‌مده‌رامه‌تدا ئه‌ندامانی خێزان چاوه‌ڕێن دایك وباوكیان به ده‌ستی پره‌وه بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ، كاتێكیش كه‌ئه‌مه ڕونادات بێگومان توندوتیژی سه‌رهه‌ڵده‌دات یان له‌ناو خودی خێزانه‌كه‌دا یان به‌لاڕێدا رۆشتن و ئه‌نجامدانی توندوتیژییه‌ك و تاوانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان ، نادادی و نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان تاكه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكانێك كه به‌سه‌رمیلله‌ته‌وه بونه‌ته خاوه‌نی داهاتێكی زۆر و خۆشگوزه‌رانی بۆئه‌وان حه‌ڵاڵه‌و بۆ ئه‌مان حه‌رامه ، كاتێك گه‌نجێك ده‌بینێت منداڵی به‌رپرسێك خاوه‌نی چه‌ندین كۆمپانیا‌و ڤێلاو خۆشگوزه‌رانیه ئه‌میش له‌توانایدا نیه ژیانێكی ساكار بژی ئیدی چۆن توندوتیژ نابێت ..
هۆكاری زیادبونی توندوتیژییه‌كانی كوشتن خۆكوشتن ده‌ره‌نجامی بونی فشارێكی زۆری كۆمه‌لایه‌تی و ده‌رونی و ناسه‌قامگیری سیاسیه له‌سه‌ر هاولاتی ، ده‌سه‌لات بارگرانیه‌كی زۆری خستۆته‌سه‌ر ژیانی هاولاتیان باجێكی زۆر له‌سه‌ر هاولاتی زیادیكردووه ، رۆتیناتی دام و ده‌زگاكان زۆرن ، داواكارییه‌كانی ژیان زۆرن ، خه‌ڵكانێكی زۆر بێكارن به‌تایبه‌تی گه‌نجان ، نادادی و نایه‌كسانییه‌كی زۆر له‌نێوان چبن و توێژه‌كاندا بونی هه‌یه ، نه‌بونی زمانی گفتوگۆ‌و له‌یه‌ك تێنه‌گه‌یشتنی نێوان تاكه‌كان و بونی زمانێكی زبر ئه‌مه‌ش داهێنانێكی تری حیزبه‌كانه به‌خستنه‌گه‌ری به‌لێشاو لاپه‌ره‌ی تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و شه‌ره‌جنێوی نێوان حیزبه‌كان و سه‌رقاڵكردنی تاك به‌شتی لاوه‌كی و له‌بیربردنه‌وه‌ی بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كان ، بونی ناسه‌قامگیری سیاسی و زۆری ململانێكان وه‌ك بیرمه‌ندی كۆمه‌لناسی (ئمیل دوركایم) ده‌ڵێ"له‌هه‌ركۆمه‌ڵگه‌یه‌ك شه‌ڕو ململانێ بونی هه‌بێت ئه‌وا كوشتن زۆرده‌بێت و پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته " بۆیه كۆمه‌ڵگه په‌رته‌ازه‌ده‌بێت و یه‌كانگیری كۆمه‌ڵایه‌تیش نامێنێت.