وه‌رگێڕان: لوقمان محه‌مه‌د ره‌شید
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه به‌مدواییه كراوه، ئاشكرای ده‌كات پێگه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان (فه‌یسبووك) هه‌ڵه‌ی كردووه له كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو لێوه‌ی (له‌فه‌یسبووكه‌وه). خودی مارك زۆكه‌ربێرگ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه، له دیدارێكدا دان به‌وه‌دا ده‌نێت "ئه‌و كێشانه‌ی تووشی كۆمانیاكه بوونه‌ته‌وه له‌و جۆره كێشانه نین كه هیچ كۆمپانیایه‌ك بتوانێت به‌ته‌نیا خۆی ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا بكات". ئه‌و راست ده‌كات، چونكه"كێشه‌ی هه‌واڵی درۆ گه‌یشتووه‌ته ئاستێك له‌وه گه‌وره‌تره كه تۆڕی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بتوانێت هه‌ر خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، بۆیه كۆمپانیاكه پێویستی به‌وه‌یه داوای یارمه‌تی له به‌كارهێنه‌ره‌كانی بكات له‌ڕێی په‌نابردنه‌به‌ر سه‌رچاوه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه".
هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له فه‌یسبووك و له تۆڕه‌كانی تری په‌یوه‌ندییه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه. بۆ نموونه روسیا هه‌وڵیداوه ده‌ست له هه‌ڵبژاردنه وه‌رزییه‌كه‌ی ئه‌مریكا وه‌ربدات. یان چالاكوانه وه‌همیه‌كان له به‌نگلادیش هه‌وڵیانداوه بۆ بره‌ودان به‌وه‌ی كه گوایه رێپێوانی ژنان له ئه‌مریكا ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی كاڵا و كه‌لوپه‌لگه‌لێكی دیاریكراو. هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌یش هه‌بووه بۆ به‌لاڕێدات بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی برازیل. ئه‌مه بێجگه له و هه‌ڵمه‌تی هه‌واڵه درۆینانه‌ی كه بوونه هۆی به‌رپاكردنی توندوتیژی له چه‌ندین ده‌وڵه‌تی وه‌ك هندستان و میانمار و ئه‌ڵمانیا و....هتد.
فه‌یسبووك حاڵه‌تێكی خوڵقاندووه كه ده‌كرێت ناوبنرێت (ژووری جه‌نگ-War Room)، ئه‌وانه‌ی كار له‌م ژووره‌دا ده‌كه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ دیاریكردن و سنوورداركردنی هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان، به‌ڵام ژماره‌یان له‌وه كه‌متره بتوانن رێگه‌بگرن له‌و لێشاوی هه‌واڵه درۆینانه‌ی كه له فه‌یسبووكه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه. لایه‌نێكی كێشه‌كه‌یش له‌وه‌دایه كه ئه‌و تیمه پشت به زیره‌كیی ده‌ستكرد ده‌به‌ستن، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی پسپۆران به‌مدواییه له رۆژنامه‌ی (زه‌تایمز)دا روونیانكردووه‌ته‌وه، پشتبه‌ستن به هه‌ندێك وشه‌گه‌لی گه‌ڕانی سه‌ره‌كی Key Wordsئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه رێگه‌یه‌كی ناكارا و ناكاریگه‌ره له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌واڵه درۆینه‌كاندا. بۆیه پێداگریی زۆر زیاتر ده‌كرێت له‌سه‌ر پێویستبوونی زیره‌كیی مرۆڤ، هه‌ر بۆیه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆینه و هه‌ڵبه‌ستراو پێویستی به یارمه‌تی و هاوكاریی خودی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كان هه‌یه.
باشترین رێگه‌یه‌ك بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یه‌كی قورس و گه‌وره له هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یه كه داوای هاوكاریی له ژماره‌یه‌كی زۆری خۆبه‌خشان بكرێت. ئه‌وه هه‌مان ئه‌و رێگه‌یه‌یش بووه كه فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرد-ی زمانی ئینگلیزیی پێ دروستكراوه، ئه‌وه‌بوو نووسه‌ره‌كانی فه‌رهه‌نگه‌كه داوایان له خه‌ڵكی كرد كه به كتێبه‌كانی به‌رده‌ستیاندا بگه‌ڕێن بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێناسه‌كانی هه‌ر وشه‌یه‌كی دیاریكراو و پاشان به ئیمه‌یڵ بینێرن بۆیان، به‌مه‌یش هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان له‌سه‌رخستنی ئه‌و كاره‌دا كرد.
جێمس سرویكی له كتێبه‌كه‌یدا (ژیریی ده‌سته‌جه‌معی) پرسیاری ئه‌و هۆكاره ده‌كات كه وایكردووه هه‌میشه كۆ له تاك زیره‌كتربن و چۆن كاری به كۆمه‌ڵ (ده‌سته‌جه‌معی) كار و ئابوری و كۆمه‌ڵگه‌كان و گه‌لان-یش به شێوه‌یه‌كی باشتر ئاراسته ده‌كات. هه‌میشه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ باشتر بووه ئیتر با هه‌ندێك كه‌سیشیان كه‌متر شاره‌زابن یاخود زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیشیان نه‌بێت.
له‌م حاڵه‌ته‌دا كه ئێستا مه‌به‌ستی ئێمه‌یه، پێویسته له‌سه‌ر فه‌یسبووك دووگمه‌یه‌ك له به‌شی خواره‌وه‌ی هه‌موو هه‌واڵێكی بڵاوكراوه‌دا زیاد بكات و تێیدا داوا له خوێنه‌ران بكات هه‌ڵسه‌نگاندنی راستی یان هه‌ڵبه‌ستراویی هه‌واڵه‌كه بكه‌ن. بێگومان خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌ڵێن هه‌واڵه‌كه درۆیه چونكه له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا نین، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك خه‌ڵكی تریش هه‌ن كه به‌ئاسانی و سانایی به هه‌واڵه درۆیینه‌كان ده‌خه‌ڵه‌تێنرێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جۆره دڵنیاییه‌ك ده‌دات ئه‌وه‌یه كه فه‌یسبووك چه‌ند هێمایه‌كی پۆلێنی ناوخۆیی دیاریكردووه و ده‌كرێت یارمه‌تیی كۆمپانیاكه بده‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی بره‌و به هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو ده‌ده‌ن. ئه‌و نیشانانه‌ی له‌سه‌ر هه‌واڵه درۆكه دانراون (فلاگز) دواتر جۆرایه‌تی ئه‌و هه‌واڵانه دیاریی ده‌كه‌ن و تیمی كاری فه‌یسبووك-یش هه‌واڵه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و پاسان لایده‌به‌ن و ده‌یسڕنه‌وه.
له‌ئێستادا، بژارده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م به‌كارهێنه‌راندا هه‌یه به په‌نجه‌نان به‌لای راستی سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كه‌دا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه، به‌هۆیشیه‌وه ده‌توانرێت هۆشداریی بدرێت له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی وه‌ك وێنه‌ی رووت و هه‌واڵی درۆ و هاندانی رق یاخود هه‌ر زانیارییه‌كی شێواندن و به‌هه‌ڵه‌دابردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. زۆرێك له سه‌رچاوه ده‌ره‌كییه‌كان به رێگه‌ی جیاواز كار ده‌كه‌ن چونكه فه‌یسبووك داوای به‌شداریی له به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌كات به ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره به‌شداریی له دیاریكردنی راستی و دروستیی هه‌واڵه بڵاوكراوه‌كاندا بكه‌ن.
پرۆسه‌ی بنكۆڵكردنی راستیه‌سه‌ربه‌خۆكان به‌شێكه له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه یه‌كێتی ئه‌وروپا دابینی ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆینه. له مانگی نیسانی رابردوودا كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا تۆڕی بنكۆڵكاریی راستیه‌كانی خسته‌كار له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی تازه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه درۆینه‌كاندا. كۆمسیۆنه‌كه داوای له تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرد هه‌وڵی زیاتر بده‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و (دوانگانه) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون "له جێبه‌جێكردنی ئه‌مه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو، هه‌روه‌ها له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌یش كه دوانگه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ناپه‌سه‌ند به‌كاردێنن". كه‌واته ئه‌و دوانگانه به‌ته‌نیا هه‌ر خۆیان توانای رووبه‌ڕوو یاخود به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه‌یان نییه و هه‌روه‌ها نایشتوانن ده‌ستنیشانی درۆكان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر زۆریی ناوه‌رۆكی بڵاوكراوه‌كان و زۆریی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی درۆ و ساخته و هه‌ڵبه‌ستراویی ده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه پێویستیه‌كی راسته‌قینه هه‌یه بۆ هه‌وڵی به‌كۆمه‌ڵ و هاوكار.
راسته فه‌یسبووك هه‌ڵه‌ی كرد له ئیداره‌دانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڵام به‌رده‌وامیی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كۆمپانیاكه وامان لێده‌كات كه راستییه‌كی گرنگ نادیده‌بگرین و پشتگوێی بخه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌واڵه درۆینه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی وای له توانای هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك گه‌وره‌تر و قورستره تا بتوانێت به ته‌نیا هه‌رخۆی رووبه‌ڕوویان ببێته‌وه. هه‌ر بۆیه ئێستا ئیتر كاتی كاری به‌كۆمه‌ڵ و ده‌سته‌جه‌معیه.
دوارۆژ