(ژن نیوه‌ی كۆمه‌ڵه و دایكی نیوه‌كه‌ی تره) ئه‌مه باوترین وشه‌كانه كه بۆ به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ماندوبونه‌كانی ژنان ده‌وترێته‌وه و چه‌نده‌ها دێر و هوتافی بریقه‌داری تریش، كه من لێره‌دا نامه‌وێت ئه‌وانه بڵێمه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه‌وێت بڵێم ژنان بونه‌ته وتار و نان په‌یداكه‌ری چه‌ندین كه‌س و رێكخراو له‌ناویشیاندا رێكخراوه‌كانی ژنانیش، رۆژانه ئه‌بینین و ئه‌بیستین كه تائێستا و له‌م سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و بیری ئازاده‌دا ژنان چۆن ئه‌كوژرێن و ئه‌چه‌وسێنرێنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته جیاوازه‌كانی ژیان، رێكخراوه‌كانی ژنان به پله‌ی یه‌كه‌م و دواتر داواكه‌ره‌كانی مافه‌كانی ژنان به‌به‌رپرسیاری بارودۆخی ژنان ده‌زانم.
ژنان هاتن بۆ داواكردنی مافه‌كانی خۆیان بێ بیر كردنه‌وه له ئاینده و به پلانی حیزب و رێكخراوه‌كان كه دیاره ئه‌وانیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌به‌ستی خۆیان ئه‌م كاره‌یان كرد ژنانیان له ماڵه‌وه هێنایه ده‌ره‌وه بۆ ناو سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان، كه دیاره ئه‌مه زۆریش باش بو، به‌ڵام خراپیه‌كه‌ی له‌وه‌دا بو نه‌هاتن به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌ركه‌یان مافێكیان بۆ دیاری بكه‌ن كه ئه‌م ماندوبونه زیاتره‌یان بیانحه‌سێنێته‌وه، به‌ڵكو وایانكرد ژنان هه‌م ببنه نانپه‌یداكه‌ر و كاروباری ده‌ره‌وه‌ش راپه‌ڕێنن و له‌هه‌مانكاتدا دایك و ژنی ماڵه‌وه‌ش بن وه‌ك پێشتر و باشتریش ئه‌بێت خزمه‌تكاری ماڵ بن، چونكه له‌پێناو هاتنه‌ده‌ره‌وه‌كانیاندا ئه‌بێت زیاتر رازی بونی ماڵه‌وه‌یان به‌ده‌ست بهێنن تا رێگری كاری ده‌ره‌وه‌یان لێنه‌كرێت و داهاته‌كه‌شی بخاته گیرفانی پیاوه‌وه.
هاتن به‌ناوی ئازادی ژنان و مافه‌كانی ژنانه‌وه ژنانیان كرده كاڵا و خستنیانه بازاڕه‌كانه‌وه، خراپترین شتێك ئه‌وه‌یه مرۆڤ وا نه‌زانێت و بوبێته وه‌سیله‌ی پڕكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوه‌كانی ئه‌وانی تر و لای وابێت هێشتا بۆ خۆی ئه‌ژی، بۆیه پێویسته له 8 مارسێكی تردا ژنان بیربكه‌نه‌وه و له‌ژێر هیچ ناو پاساوێكدا مرۆڤ بونیان نه‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه و رێكخراوه‌كانی ژنانیش له جیاتی ژنانی گوێڕایەڵی حیزبی، ژنانی رۆشنبیر و به ئه‌زمون بكه‌نه رێبه‌ری خۆیان و بۆ هه‌ر مافێك بۆ ژنان پێویسته پلانێك هه‌بێت، ئه‌و پلانه‌ش خزمه‌تكه‌ری دۆزی ژنان بێت و ئه‌رك و مافی ژنی تیا له‌به‌ر چاو بگیرێت نه‌ك ته‌نها باری ژنان قورس‌تر بكرێت هیچ ماف و ئیمتیازێكی بۆ ژنان تیا به‌دی نه‌كرێت، پێویست ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی ژنان به ئه‌ركه‌كانیان ئاشنا بكه‌ین مافه‌كانیان پێبناسرێت و به سودوه‌رگرتن له هه‌ستی ناسكی ژن هیچ ژنێك به‌لاڕێدا نه‌برێت و به‌ناوی هیچ ئایدیا و له ژێر فشاری هیچ لۆجیكێكدا نه چه‌وسێنرینه‌وه و نه‌كرێنه دوژمنی یه‌كتر، چونكه په‌رته‌وازه‌كردنی ریزه‌كانی ژنان به‌لا رێدا بردنی مافه‌كانیانه و به‌كارهێنان و یاریكردنه به ژیانی كۆمه‌ڵگا، چونكه هه‌ر خراپ مامه‌ڵكردنێك و به هه‌ڵه تێگه‌یاندنی ژنان ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، هیوادارم رێكخراوه‌كانی ژنان ببنه ماڵه باوانی ژنان و بێ بیركردنه‌وه له هیچ ئاین و ئایدیا و بیرێكی حیزبایه‌تی ببنه خه‌مخۆری دۆزی ژنانی ئه‌م وڵاته، ژنانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه چه‌وه‌ساوه‌ترین ژنانی دونیان، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌چه‌وسێنرێنه‌وه و مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت، به‌ڵام بێ‌ئاگان و خۆیان به چه‌وساوه نابینن.
(سبەى)