مرۆڤ له‌سه‌رده‌می كۆندا كاتێك له شوێنێك به جۆرێكی جوان قسه‌ی
كردووه پیاندهوت (ماشالله، زمانێكی شیرین و پاراوی هه‌یه)، بۆیه زۆرجار
له ناو عه‌ره‌به‌كانی جه‌زیره‌دا باو بووه كه كاتێك منداڵی بچوكیان
بووه له ته‌مه‌نی زمان گرتندا بردویانه‌ته لادێكانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی
فێری زمانێكی پاراو و دواتر جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست ببێت.
ئه‌گه‌ر
به قه‌ولی فارسی بگه‌رێنه‌وه ئه‌مبه‌ر، له‌دونیای رۆژنامه‌گه‌ریدا سه‌یر
بكه‌ن، له رۆژنامه‌گه‌ریشدا زمانی شیرین و پاراوی رۆڵی خۆی ده‌بینیت له
ده‌ربڕینی ده‌سته‌واژه‌كانی وه‌ك (فرێز و رسته و په‌ره‌گراف و بلۆك
په‌ره‌گراف) دا، هه‌ر ئه‌و زمانی ده‌ربرینه‌ش واده‌كات كه ده‌سته‌واژه
جوان و به‌نرخه‌كانی له زه‌ینی وه‌رگردا جێ بگرن و جێگا به‌خۆیان لێژ
نه‌كات تا ماوه‌یه‌كی درێژ له بیری وهرگرهكاندا بمێنننه‌وه.
بگه‌رێنه‌وه
بۆ مێژوویه‌كی نزیكتر، دونیای پێش راپه‌رێن سه‌یری هه‌ندێك له
گۆڤاره‌كانی ئه‌و كاته بكه‌ین، ده‌بینین له‌روی ده‌ربرینه‌وه
ده‌سته‌واژه‌ی هێندی ناسك و جوانی تێدایه كه ئێمه ده‌باته‌وه دونیای
لادێ و له‌وێ خه‌ریكی (گوڵچنی) ووشه‌و و ده‌سته‌واژه‌ی جوان ده‌بین،
هه‌میشه له‌دوای تێرامانێكی وورد به چه‌پكێك له گوڵزای ووشه‌وه
ده‌گه‌رێینه‌وه.
له‌دوای راپه‌رین ته‌نها شتێك كه له بیرمان
مابێت گۆڤاری (ره‌نگین) و (هه‌گبه‌ی مامه خه‌مه)، كه خه‌می هه‌موومانی
ده‌كرد به بادا، هه‌میشه به ووشه و په‌ندی جوانی و به قه‌ولی (ع.ع.
شه‌ونم) مرۆڤی ده‌خستنه نێو (كورد وته‌نی) هكی جوانه، كورد وته‌نی و
كوردی وهتهنیشی پێكه‌وه گێرێ ده‌دا.
سۆسۆر، یه‌كێك له
فه‌یله‌سوفه‌كانی زه‌بان شناسی نوێیه، له كۆمینكهیشندا پێیوایه
پێویسته له نێوان شێوازی نوسین و ده‌ربریندا، په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ
بوونی هه‌بێت، كه ده‌بێته هۆی دروست بونی مه‌عنا، (دال) یه‌ك نیشانه
نوسینه، (مه‌دلول) به‌رهه‌م هێنانی مانایه.(روجك، 1390،
صفحه 47)
ئێستا
بگه‌رێنه‌وه سه‌ر كتێبی (باسی دراوسێ) زنجیره‌یه‌ك نوسینه له‌سه‌ر
كۆماره‌كه‌ی عیراق و ده‌رده‌كانی، كۆمه‌لێك وتاری كاك (ستران
عه‌بدوڵڵا)یه، ئه‌گه‌ر شه‌ن وكهوێكی ئه‌و نوسینه بكه‌ین، كه له‌م
رۆژانه‌دا كتێبهكهیهم تهواوكردوو خستمه‌وه ناو كتێبخانه‌كه‌م.
ئه‌وه‌ی
له‌م نوسینانه‌دا قه‌رائه‌ت ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه كه به زمانی زۆر ساده
نوسراون، تێكه‌ڵه‌یه به‌ڵام وه‌ك تێكه‌ڵاوی حزبه سیاسییه‌كانی لای خۆمان
نا، به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌ك له زمانی ئه‌ده‌بی و كه‌لتوری ره‌سه‌نی كوردی،
سیاسه‌ت به زمانی ته‌نز، چ له رووی ناونیشانی وتارییهوه و چ له‌رووی
رێزمان و داڕشتنی واتاییه‌وه، واتا و هاوواتا (سینۆنهیم ) و ئیدیۆمی تێدا
زۆر به‌كارهاتووه. بۆ نموونه له وتاری (چیتر خورمای خاڵس ناخۆین)، باس
له قایمقامی خاڵس ده‌كات، ده‌لێت» خورماش له خاڵس زۆره، په‌ندێكی
كوردیه ئیدیۆمه بۆ كه‌سێك كه به‌ڵینی شتی دورت پێده‌دا، به‌ڵام له
زه‌مه‌نی په‌ندی ئه‌مرۆدا عیراقییه‌كانی ئه‌ودیو حه‌مرین وڵاته‌كه‌یان
كردووه به په‌ندی زه‌مانه...». هه‌ر خۆی ئاماژه‌ی به ئیدیۆمه‌كه
كردووه، هه‌روه‌ها له شوێنكی تری هه‌مان وتاردا ده‌ڵێت» قائمقامی خالس
خه‌به‌ره‌كه‌ی به قاسیدی رێدا نه‌ناردووه‌ته كوردستان... نه‌بادا تا
قاسید ده‌گا هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات...»(عه‌بدولا، 2016، صفحه 93).
قاسید له زمانی كۆنی كوردیدا به‌كارهاتووه، ئه‌گه‌ر گوێ له پیرێك بگرێت
ده‌لێت» قهصدت، چیه؟ یا مه‌قصه‌د چیه؟، قاصی كێ بوو، خه‌به‌ره‌كه‌ی
هێنا»
هه‌روه‌ها زمانی سیاسی ته‌نزئامێز، له زۆرێك له
نوسینه‌كاندا به‌دی ده‌كرێت، له وتاری (كوردستان... به‌غداد؟) باس له
مه‌مه‌ڵه سیاسییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدادا ده‌كات، « سیاسه‌ت له
هه‌موو شوینێكی دونیا هه‌ڵقولاوی ساته‌وه‌ختی له‌سفره‌وه ده‌سپێكردن نیه،
به‌ڵكو ئه‌زمون و شوێنی دیكه‌ش یه‌ده‌گی به‌رده‌ستن...» ئه‌مه جۆره
ئیدیۆمێكی دیكه‌ی كوردیه كه به‌یه‌كێك ده‌لێت له سفره‌وه ده‌ست
پێبكهرهوه.
هه‌روه‌ها ده‌لێت» ئێمه دیوی كاریگه‌ری
عیراقیه‌كان له‌بیرده‌كه‌ین، بگره هه‌ندێك فاكته‌ری عیراقی وه‌ك هه‌ره‌شه
و په‌راویز سڕ (ته‌جمید) ده‌كه‌ین، وه‌ك بلێیت كوردستان هه‌رێمی پێنجه‌می
فیدراڵی سویسرا بێت، هه‌م له ئه‌ورپاو هه‌م وه‌ك سه‌عاتی سویسری هه‌ڵه‌و
په‌ڵه‌ی تێدا نه‌بێت» (عه‌بدولا، 2016، صفحه 113) له به‌ركارهێنانی
ویشهی (سویسرادا) و (سه‌عاتی سویسری)، جۆرێك له (تیل نیشانی) ئه‌ده‌بی
تێدایه، سویسرا وه‌ك ئه‌وه‌ی وڵاتێكه به‌درێژایی مێژوی چه‌ندین ساڵه
جه‌نگی به‌خۆیه‌وه نه‌دیووه، هه‌م (سه‌عاتی سویسری)، نیشانه‌یه بۆ
به‌رده‌وامی كاركردن بێ هه‌ڵه و دواكه‌وتن.
ئه‌م جۆره نوسین و
كیتابانه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به خه‌لفیه‌ی نوسه‌ره‌وه هه‌یه، ئه‌و
خهلفیهكهی وه‌ك خهلهفهی نانه‌وایی نه‌بوو، كه چه‌ندین ساڵ كار بكات،
فێری نیشانه‌كانی كار و ئیش كردن نه‌بێت. به‌ڵكو زۆر لێزانانه
توانیویه‌تی وه‌ستایه‌كی باش بێت له دروستكردنی نان و ته‌نور گه‌رمكردنی
ووشه‌ی كوردیدا، چ له رۆژنامه‌گه‌ری پێش راپه‌رێن سودی وه‌رگرتووه، چ له
رۆژنامه‌گه‌ری دوای راپه‌رێن هه‌موو ئه‌و وشه‌و دهستهواژانهشی
هێناوه‌ته ناو دونیای ئێستای رۆژنامه‌گه‌ریه‌وه.
هه‌گبه‌ی
توێشوكهی كاك ستران هه‌گبه‌یه‌كی جوانه، بۆ سوود وه‌رگرتن له نوسین و
ده‌ربرینی رۆژنامهگهرید، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێندا جۆریك له بیری
ئایدۆلۆژی نوسه‌ر تێیدا زاڵه، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه هه‌ندێك بابه‌تی
به‌لارێدا بردووه، من پێموایه به‌شێكی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه
هه‌بووه، كه زۆرێك له‌و نوسینانه له ئۆرگان گه‌لیكی حزبدا نوسراون،
به‌رێزیشیان هه‌میشه له‌و جێگا‌و مهكانانهدا به‌شدار بوون.
جا
با بێنه سه‌ر باسی (دراوسێ رۆژنامه‌نوسه‌كان)ی خۆمان، رۆژنامه‌نوسی ئێمه
به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌هلی رێگا و رێچكه‌ی زمانی خۆی ونكردووه،
چووه‌ته سه‌ر زمانی رۆشنبیری نوخبه، ئه‌مه‌ش كورد وته‌نی» مراوی ویستی
لاسایی قازی بكاته‌وه، رێرۆشتنی خۆیش لێ تێك چوو»، ئه‌م زمانه نوخبه‌یه
وایكردووه كه خه‌ڵكی ئاسای به قه‌ولی فارسی (مردوم عامه په‌سند) له
رۆژنامه‌گه‌ری دوربخاته‌وه، رۆژنامه، له زمانی ئاسایی خه‌ڵكی
سه‌رجاده‌وه ببێته رۆژنامه‌ی نوخبه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و
زمانه وشك و ره‌ق و ته‌قه‌ی كه زمانی فكری سه‌قه‌تی سیاسیه‌كانی ئه‌م
ووڵاته و هه‌روه‌ها تێكهلاویهك له‌گه‌ڵ زمانی براده‌رانی (ره‌هه‌ند)،
كردوویانه‌ته زمانی خۆیان، به‌شیكی په‌یوه‌ندی به‌و ژینگه‌یه‌وه هه‌یه
كه ئه‌م نه‌وه‌یه تێیدا گه‌وره بووه،ره‌هه‌ند به درێژایی چه‌ندین ساڵی
دوای راپه‌رین كاریگه‌ری به هێزی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه،
هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌وه‌یه‌ش كه ئێستا له زۆریك له ناوه‌نده
رۆژنامهگهرییهكاندا كارده‌كات، كاریگه‌ری زمانی (ره‌هه‌ند)ی له‌سه‌ره،
ئه‌ویش به خه‌لفیه خراپهكهیهوه، برودویهتییه ناو
رۆژنامه‌گه‌ریشه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه خهلفهیهكی خراپ بێت هه‌م
بۆ خۆی و هه‌م بۆ موشته‌ریه‌كانی، نانێكی سوتاویان دهرخوار بدات.
نامئهوێت
دریژ دادڕبم و سه‌رتان بێشێنم، چونكه ئه‌مه باسێكی توێژینه‌وه ده‌بیت
خوا یار وكۆمه‌ك بێت له ئاینده‌دا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م، زمانی نوسین له
نێوان رۆژنامه‌گه‌ری پێش راپه‌رین و دوای راپه‌رێن و ده‌رچون له
فه‌رهه‌نگی رۆژنامه‌گه‌ری، وێلبوون له نێوان فكر‌و سیاسه‌تدا.
خاتمه‌ی
نوسینه‌كه‌م ئه‌وه‌یه، نوسین به‌م جۆره زمانه‌ی برای به‌رێزم كاك ستران،
پاراوی له ده‌ربرێن و گۆكردنی ووشه له پێكه‌وه گرێندا، زمانێكی پاراوی
كوردی ره‌سه‌نمان پێ ده‌ناسێنێت، هه‌موو رۆژنامه‌گه‌ری ده‌باته‌وه سه‌ر
رێگه‌ی بانه.
سه‌رچاوه‌كان:
روجك، كریس، ترجمه: د.علوی، پرویز، مگالعات فرهنگی، جاپ اول، انتشارات تانیه، تهران: 1390
عه‌بدولا، ستران، باسی دراوسێ، عیراق و ده‌رده‌كانی، چاپ یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كارۆ، سلیمانی، 2016.
• باسی دراوسێ، تیل نیشانه هه‌م بۆ خودی كتێبه‌كه و هه‌م بۆ رۆژنامه‌نوسه‌كانی ئه‌مرۆ.
• خوێندكاری ماسته‌ر له زانستی پهیوهندییهكۆمهڵایهتیهكان/ خوێندنه‌وه‌ی كه‌لتور و میدیا