ئه‌م به‌یانییه 24ی نیسانی 2021، هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوڕێی دێرین و برا و كه‌سم ئه‌حمه‌د ئابڵاخی هه‌ژاندمی.
له ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د بیر و بۆچوونی نزیك و خۆشه‌ویستی له نێوانماندا هه‌بووه.
ئه‌حمه‌د له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییه‌وه لاوێكی نیشتمانپه‌روه‌ر بوو، و باوه‌ڕی پته‌و به شۆڕشگێڕێتی له ناخیدا بوو، هه‌ربۆیه له‌و كاته‌وه له‌ناو قوتابییه شیوعییه‌كاندا شوێنی خۆی دۆزیبووه‌وه. دواتریش له ساڵانی هه‌شتاكاندا به‌هۆی ئیشوكاره‌وه نزیكتر بووینه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانمان قووڵتر و فراوانتر بوون.
ئه‌حمه‌د له كاره‌كه‌یدا ده‌ریخست كه نموونه‌ی ده‌ستپاكی و ویژدانه و ساڵانێكی زۆر به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای كوردستان و عێراق بوو كه ئاسیاسێڵه.
ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له كه‌سه هه‌ره نزیكه‌كانی من كه پڕ بوو له خۆشه‌ویستی و وه‌فا به‌رامبه‌ر هاوڕێ و هاوكار و شاره‌كه‌ی. ئه‌حمه‌د نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و خاوه‌نی هه‌ستێكی یه‌كجار دڵسۆزانه بوو بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی. بۆ خۆشم یه‌كێك بوو له‌و هاوڕێ و براده‌ر و كه‌سه هه‌ره نزیك و متمانه‌پێكراوه‌كانم.
ژیان مردنی به‌دوادا دێت، دوای مردنیش ناو و پاكی و ره‌وشتبه‌رزی سامانێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆچكردوو خۆی و كه‌سوكار و هاوڕێكانی.
من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه زیانێكی گه‌وره‌م لێكه‌وت چونكه هاوڕێی دڵسۆزی وه‌كو ئه‌حمه‌د له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌گمه‌نه.
ماڵئاوا كاك ئه‌حمه‌د گیان. له‌بیرمان ناچیت.
فاروق مه‌لا مسته‌فا
24ی نیسانی 2021