1
له داره‌كانمان ده‌ترسن
ئه‌وان له ئاكامی بێده‌نگی دنیا‌و چاو نوقاندنی بایدن و هاوجۆره‌كانی خه‌ریكی سوتاندن و بڕینه‌وه‌ی داری چیاكانی ئێمه‌ن ، بێئه‌وه‌ی یه‌ك سه‌ركرده‌ی باشوری كوردستان نقه‌ی لێوه بێت ، ئه‌وان له داره‌كانی ئێمه ، له گه‌ڵای داره‌كانی ئێمه ، له سروشتی ئێمه ، له ده‌نگی مه‌ل و باڵنده‌كانی ئێمه له خوڕه‌ی كانیاوه‌كانی ئێمه ده‌ترسن ، ئه‌وان هه‌موو دار‌و به‌ردێكیان لێبوه‌به گه‌ریلاو زاره تره‌ك بوونه، پارێزه‌رانی ژینگه‌و رێكخراوه‌كانی دار‌و دره‌ختی دنیاش به‌شێكن له پرۆسه‌ی به سوتماك كردنی كوردستان ، ته‌نانه‌ت ئه‌ومه‌لایانه‌ش ده‌نگیان لێوه نایه‌ت كه ده‌زانن له‌و چیا‌و چۆڵانه دار‌و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره‌كانیش ده‌بنه قوربانی .
2
هه‌ژێن ساڵح
له كورته نامه‌یه‌كدا بۆ هاوڕێیه‌كی ده‌ڵێت "به وشكانیدا ده‌ڕۆم و ترسی نیه" هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "تۆ دڵی دایكم بده‌ره‌وه" ئه‌و له بری ئه‌وه‌ی بگاته كه‌ناری ئارام ، ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ سه‌یدسادق ، ئه‌وه سه‌ری چه‌نده‌مین جاره كوڕه جوانه‌كانی ئێمه ته‌رمه‌كانیان ده‌هێنرێته‌وه بۆ نیشتمان ، بێئه‌وه‌ی سه‌رانی نیشتمان تۆزقاڵێ كه‌رامه‌تیان بجوڵێت و چاره‌سه‌رێكی ئه‌و بار‌و دۆخه بكه‌ن ، ئه‌وه چ سه‌رۆك و سه‌ردارێكه كوڕ‌و كاڵی خۆی له نازو نیعمه‌تا بێت و كوڕی دایكانی نیشتمانه‌كه‌شی به دوای ژیانا بڕۆن و به مردوی بێنه‌وه ، ئه‌رێ ئه‌و مه‌رگه‌ی هه‌ژێنیش كه‌ستان ناهه‌ژێنێ .
3
ره‌حمان غه‌ریب
سه‌نته‌ری میترۆ‌و ره‌حمان غه‌ریب له سه‌نگه‌ری به‌رگری كردندان له ئازادی میدیا ، ئه‌ركی ئه‌وانه یه‌خه‌گیری هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه بن كه توانای بڕیار‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌یان هه‌یه ، دنیا كۆتای نایه‌ت ئه‌گه‌ر له ته‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت یان هه‌رێم دابنیشن ، ئه‌وه گرنگه له‌وێ چی ده‌ڵێن ، میدیاكار به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ناوه‌ندێكی بۆ داكۆكی هه‌بێت ، پێویسته هه‌موو ده‌رگاكان بكاته‌وه ، لای ئێمه بووه به بڤه‌و كفر ده‌نا محه‌مه‌د حه‌سه‌نێن هه‌یكه‌ل ، جه‌نگیز چاندار ، تۆماس فریدمان ، سه‌دان و هه‌زارانی دیكه هه‌میشه له ته‌ك پیاوانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بوون و كه‌سیش له گوڵكاڵتری پێنه‌وتن ، ئه‌وانیش هه‌میشه قسه‌ی خۆیان ده‌كرد، ئه‌ركی غه‌ریبه نزیك بێت ، غه‌ریب له ئازاری میدیاكاران ده‌گات .