له رێكه‌وتی 19/4/2021 وه‌ك به‌شێك له تایبه‌تكارییه پێبه‌خشراوه‌كان، به‌پێی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2005 ی هه‌مواركراو و یاسای ژماره (1) ساڵی 2019، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌دا و به‌ناوی دوواندنه‌وه، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه خۆی ده‌بینێته‌وه له سكرتاریه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش.
ناواخنی نامه‌كه خستنه رووی واقع و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، به‌دروستكردنی پێوه‌ندییه‌كی دادپه‌روه‌رانه و هاوسه‌نگ كه تێیدا مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت، سه‌ره‌ڕای هاتنه ناو بازنه و بوون به به‌شێك له چاره‌سه‌ری له پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد.
به دیاریكراوی داواكارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بریتی بوون له:
•رۆڵدان به نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (UNAMI) له ناوه‌ندگیری و به‌شداریكردن له دانوستانه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی، هاریكاریكردن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی وه‌ك دۆسیه‌ی (نه‌وت و داهات و ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق).
•گرتنه‌ئه‌ستۆی چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه بڕیار وایه له رێكه‌وتی 10/10/2021 به‌ڕێوه بچێت وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له عێراق.
•درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی پێ‌سپێردراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تی عێراق تا مایو/ ئایاری 2021.
•كاركردن و هاندانی هه‌ردوو لایه‌نی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی، بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی پابه‌ندییه دوولایه‌نه‌كانی یاسای بودجه و به‌شداری ناوه‌ندگیری كارا له‌و ناوه‌نده‌دا.
له پاش 38 رۆژ له داواكاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و له دانیشتنی ژماره (8780)ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و له رێكه‌وتی (27/5/2021) تایبه‌ت به بارودۆخی عێراق و ئه‌ركی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تی عێراق، بڕیاری ژماره (2576)ی ده‌ركرد به كۆی ده‌نگی هه‌ر 15 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و له ناویشیاندا هه‌ر پێنج ئه‌ندامی هه‌یشه‌یی ئه‌نجوومه‌ن (ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، شانشینی یه‌كگرتوو، فڕه‌نسا، رووسیا، چین).
ئه‌وه‌ی له ناواخنی بڕیاره‌كه‌دا ده‌بینرێت كه هاوته‌ریبه به داواكارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بریتین له:
•درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی تیمی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و گرنگیدان به رۆڵیان له عێراق وه‌ك لایه‌نێكی هاریكاری عێراق. ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان پشت ببه‌ستێت به توانا و پێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌یان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، به‌ڵام به ره‌چاوكردن و به‌هه‌ندگرتنی تێبینیی و راسپارده‌كانیان له‌باره‌ی كۆی پرۆسه‌ی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان، له پێناو جێگیركردن و سه‌قامگیری و ئه‌رێنی ناساندنی له وێستگه فه‌رمییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
•ئه‌ركی چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌رفه‌تێكی باشی وه‌ربگرێت، بۆ پشتبه‌ستن بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا. هه‌رچه‌نده ئه‌م ئه‌ركه به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاری عێراق ئاماژه‌ی پێ كراوه.
•دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌پێی بنه‌ما ده‌ستووری و پێداچوونه‌وه به ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوور.
•هاندانی هه‌ردوو لایه‌نی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به جێبه‌جێكردنی ته‌واوی یاسای بودجه‌ی 2021. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باش ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان كه ئاماده‌یی كرداری خۆی رابگه‌یه‌نێت له‌م دۆسیه‌دا، تا له حاڵه‌تی پابه‌ندنه‌بووندا لایه‌نی سێیه‌م كه نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، پێشێلكارییه‌كان له ئه‌ستۆی هه‌رێم به‌دوور بخات له راپۆرته پێشكه‌شكراوه خوله‌ییه‌كانیدا له هه‌ر سێ مانگ جارێك به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش.
-wishe