بۆ قوربانی مەدەنی لەشەڕی ئیسرائیل و حەماسدا گرنگ نیە؟
دیقەت بدەن لەشەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، جینۆسایدی میللەت نابینین، ڕاستە وەک هەر شەڕێکی تر، خەڵکی مەدەنی ئەبێ بەقوربانی، بەڵام کوشتاری مەدەنی بەئەنقەست ڕونادات، چونکە ئۆکرانیا و ڕوسیا یەک ئاین و یەک کلتورە.
بەڵام لەشەڕی حەماس و ئیسرائیلدا مناڵی ناوبێشکە ئامانجە و هیچ لایەکیان دەستناپارێزن، چونکە جیاوازی ئاینی و کلتوریەکە ئەوەندە گەورەیە، جێگەی بەشەیتانکردنی یەکتری تیائەبێتەوە.
بۆ نمونە لەشەڕی ناوخۆی خۆماندا لە ساڵانی ناوەکان، کەیەکێتی لەسلێمانی ئەشکا، شاری چۆڵئەکرد و شەڕ نەئەهاتە ناو شار، لەهەولێر کەپارتی ئەشکا چۆڵی ئەکرد و شەڕ نەئەکەوتە ناوشار، شەڕی ناوخۆی کورد لەشاخ و دۆڵ و گرد بوو، بۆ؟ چونکە شەڕی دوو گروپی سیاسی بوو کەبەشێک بوون لەیەک تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاینی نەتەوەیی.
شەڕی سیاسی و دەستەڵاتخوازی هەرکاتێک تێکەڵ بکرێ بەشوناسی ئاینی و تایەفی و نەتەوەیی، دەرەجەی دڵڕەقیەکەی بەرزئەبێتەوە، چونکە هەردولا مەکینەی ئایدۆلۆژی ئەخەنە گەڕ بۆ بەشەیتانکردنی یەکتر، بەوەش میللەت و خەڵکی مەدەنی تێوەئەگلێت.